پانێڵی دادگاییکردنی بکوژانی ژن لە شاری حەسەکە دەستیپێکرد

ژنان لە پانێڵێکدا بە ئامانجی لێپێچینەوە لە ژنکوژی لە حەسەکە کۆبوونەوە، ڕایانگەیاند کە کوشتنی ژنە سیاسییەکان بەڵگە دەکەن و دەیاننێرن بۆ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە مەبەستی دادگاییکردنی تۆمەتباران.

حەسەکە

 

بە دروشمی "لە جیاتی بەهێزکردنیان لە پۆستەکانی بڕیاردان، داوای دادگاییکردنی بکوژانی ژن دەکەین"، پانێڵێک بە ئامانجی دادگاییکردنی بکوژانی ژن لەناو هەتەشە ( تەحریر ئەلشام)ی جیهادی و پاراستنی مافەکانی ژنان بەڕێوەدەچێت.

 

پانێڵەکە لەلایەن فەرمانگەی ژنانی سەندیکای پارێزەران و ئەنجومەنی دادپەروەری ژنان و ڕێکخراوی مافی مرۆڤەوە ڕێکدەخرێت.

 

پانێڵەکە لە خوێندنگەی مشوار لە شاری حەسەکە، لە کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت و زۆرێک لە ژنان لەوان نوێنەرانی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک و ئەنجومەنی ژنانی سووریا و چالاکوانانی یاسایی بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد.

 

"پێویستە بکوژانی ژن لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن"

سەرەتای پانێڵەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر وتارێکی سەرەتایی لەلایەن ئەڤین جومعە، ئەندامی دەستەی ئامادەکاری پێشکەشکراو بەم قسانە ئامانجی پانێڵەکەی ڕوونکردەوە: لە سووریا بە پرۆسەی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕین، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، گۆڕانکاری زۆر ڕوویداوە، ئێستا لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریادا دەژین، لەم حکومەتەدا، لەبری لێپێچینەوە لە ژن کوشتن، تاوانباران بۆ پۆستی بڕیاردان ڕاسپێردراون، لە ڕێگەی ئەم پانێڵەوە، داوا دەکەین کە ئەو تاوانبارانە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێن.

 

پانێڵەکە بە خوێندنەوەی بابەتەکانی پانێڵەکە بەردەوامە.