پانێلێک لەبارەی یەکسانی جێندەری ڕێکخرا

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٢٥ تشرینی دووەم پانێلێک لەبارەی کاریگەرییەکانی باڵانسی جێندەری ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٢٥ تشرینی دووەم پانێلێک لەبارەی کاریگەرییەکانی باڵانسی جێندەری ئەنجامدا.

سلێمانی

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئوتێل های کریستی شاری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی پانێڵێکی بە ناونیشانی "کاریگەری باڵانسی جێندەری لەسەر بەرەوپێشچوونی ئەدای فەرمانگە حکومیەکان وە کاریگەری توندوتیژی لەسەر ئەم پڕۆسەیە" ڕێکخست.

 

ئەم پانێڵە لە چوارچێوەی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، نوێنەری بەشێک لە ڕێکخراوەکان و بەڕێوەبەری دامەزراوە جیاوازەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداربوون.

 

پانێڵەکە لەلایەن تاڤان محەمەد، ئەندامی یەکەی جێندەر لە زانکۆ سلێمانی، جوتیار فتاح، مامۆستای بەشی کۆمەڵناسی پێشکەشکرا، تێیدا لەبارەی وشەی جێندەر و واتاکەی، چۆنیەتی ڕاگرتنی باڵانسی جێندەری لە ناوەندەکان و دامەزراوەکاندا کرا.

 

دواتر گفتوگۆی کراوە لەنێوان ئامادەبوان و مامۆستاکان ئەنجامدرا.

 

ئارەزوو غەفور، لێپرسراوی یەکەی یەکسانی جێندەری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم پانێڵە بۆ ئەوەیە تا بزانرێت لەوەی چۆن هەوڵ بدرێت یەکسانی جێندەری ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی دامودەزگاکان، تا بتوانرێت زانیاریەکان کۆبکەنەوە و توێژینەوەیەک لەبارەی یەکسانی جێندەری ئامادە بکرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو یەکەی یەکسانی جێندەر لە ساڵی ٢٠١٩ لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دامەزراوە، لە ئێستادا دەیانەوێت لەگەڵ دامودەزگاکانی دیکەدا کار بکەن و بە هەماهەنگی کار بۆ یەکسانی جێندەر بکەن و یەکسانی جێندەر لەناو فەرمانبەران و بەڕێوەرایەتییەکان جێبەجێدەکەن.

 

ت.پ