پانێڵێک بە ناونیشانی" دۆخی ژن لە ڕۆژئاوا " بەڕێوەچوو
لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا و ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ، پانێڵێک بە ناونیشانی" دۆخی ژن لە ڕۆژئاوا"، بە ئاماددەبوونی چالاکوانان و ڕۆشنبیران ڕێکخرا.
سلێمانی
دوێنێ لە سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا لە شاری سلێمانی، لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا و ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ، بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان و مافپەوەران و ڕوناکبیران، پانێڵێک بە ناونیشانی" دۆخی ژن لە ڕۆژئاوا" بۆ هەریەک لە چیمەن عومەر، ڕووبار مەجید، سازە عەبدوڵا ڕێکخرا، تێیدا باس لە بارودۆخ و مافەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، مافی ژن لە نێوان یاسا و دەستووری نوێی سووریا و هەڵسەنگاندنی ڕۆڵی ژنان لە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان کرا.
"ژنان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دوژمن ڕۆڵی کارایان هەیە"
سازە عەبدوڵا، مامۆستاو چالاکوانی ژنان ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە شۆڕشگێڕ ناوی دەرکردووە، تەواوی جیهان ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەناسن، وتی: ژنان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دوژمن ڕۆڵی کارایان هەیە، بە هۆکاری سەختی بارودۆخی سیاسی دەگەڕێتەو، ژنان لە تەواوی پارچەکان ڕۆڵیان لە خۆپشاندانەکنی پشتیوانی ڕۆژئاوادا هەبووە، ژنانبوون لە چالاکییەکاندا دەنگیان بەرزدەکردەوەو هاواریان بۆ یەکە یەکە گەلی کورد یەکە دەکرد، ژنان لە ڕێگەی هۆنینەوەی کەزیەکانیانەوە پشتیوانی یەکتریان کرد، لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید دەنیز دەگدانەوی گەورەی هەبوو، کەزییان بڕی بەڵام ژنان لە تەواوی جیهاندا پرچیان کردە کەزی، کە تەواوی دونیا ویژدانی جوڵا، ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەی تایبەتی هەیە، ژنان لە تەواوی جیهان ڕووبەڕووی جەنگ بوەتەوە، بەڵام ژنانی کورد لەسەر مافی خۆیان خەبات دەکەن.
"دەسکەوتەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆرن بەڵام ڕووبەڕووی قەیران دەکرێنەوە"
چیمەن عومەر، مافپەروەر، ئاماژەی بە فەلسەفەی حکومڕانی لە ڕۆژئاوای کودستان ڕۆڵ و پێگەی ژن لە ڕەهەندە جیاوازەکان کردو وتیی: لەڕووی سیاسییەوە سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیڕەو دەکرێت کە لە نێوان ژنان و پیاوان پەیڕەودەکرێت کە ژنان مافی بڕیاریان بۆ بابەتەکان هەیە، بەشداریکردنی نەتەوەکان بە ڕێژەی کەمینەو زۆرینە، دەبینین لە عێراق و هەرێمی کوردستان سیستمی کۆتا و لە سەدا سێ بۆ ژنان پەیڕەو دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ژنان لە سەدا پەنجا مافی بڕیاردانیان هەیە، تا مافی ژنان و پیاوان هاوتای یەکتربن، هەروەها دادگای ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەبەرژەوەندی ژنان لە ڕێگەی دادوەری ژنەوە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان چارەسەر دەکەن، کۆمەڵگەی ئابووری و پڕۆژە ئابووریەکان کار بۆ بەئابووری کردنی ژنانە کە ژنان بۆخۆیان دهاتیان دابین بکەن، ژن و ئابووری ئیکۆلۆژی کە ژنان ڕۆڵ و گرنگیان لە ئابووری ئیکۆلۆژیدا هەیە، کە ژینگەو ژن دەپارێزن، ئاسایشی ژنان کە دایکانی لەچک سپی کە منداڵەکانیان شەهیدن لە ڕێگەی هەڵگرتنی چەکەوە لە شەقامەکاندا پارێزگاری لە خاک دەکەن، دەسکەوتەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆرن بەڵام ڕووبەڕووی قەیران دەکرێنەوە، هەڕەشە بەردەوامەکانی دەوڵەتانی دراوسێ و داگیرکەران بۆسەر خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، هەروەها نەبوونی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بۆتە هۆکاری ڕوودانی جەنگ لە ناوچەکەدا، ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک ژنێک یان ڕۆحیەتێکی شۆڕشگێڕ دەبیندرێت.
"لە ناو سووریادا ئەم یاسایانە کە مافی ژنان جێبەجێ دابین دەکات جێبەجێ نەکراوە"
ڕووبار مەجید، مامۆستای زانکۆ لە بەشی یاسا، جەختی لە مافی ژن لە نێوان یاسا و دەستووری نوێی سووریا کردەوە، وتی: لە دەستووری وڵاتە عەرەبییەکاندا چەندین دەق و بڕگە بۆ ژنان هەیە لە دەستوورێکدا باس لە مافەکنی دەستوورە بەڵام لە بڕگەیەکی دیکە جەخت لەپێشێلنەکردنی یاسا ئیسلامییەکان دەکات، کە ژنان کۆتوبەن دەکات و ناتوانن مافە جیهانییەکن بیانگرێتەوە، ماددەی سێ لە دەستووری سووریا، لە ساڵی ۲٠۲٥، ژنان قەتیس دەکات و ئاساکان لە ڕێگەی فیرقی ئیسلامییەوە جێبەجێ دەکرێت، ماددەی ۱۲ لە ساڵی ۲٠۲٥ لە سووریادا باس لە تەواوی ئەو مافانەی بۆژنان هەیە دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام لە ناو سووریادا ئەم یاسایانە کە مافی ژنان جێبەجێ دابین دەکات جێبەجێ نەکراوە، دەستوورەکان ڕەنگدانەوەی فکری جۆلانییە، بۆیە یاساکان نێرسالارانە داندراون، سەرەڕای فکرێکی داعشی ژنان دەبێت هەوڵ بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتیان بدەن، ژنان لە کایە سیاسییەکاندا ڕۆڵی کارایان هەبێت، پێویستە هەموواری ئەو یاسایانەی دژ بە ژنانن هەڵبوەشێندرێنەوە.
" ژنان لەتەواوی پارچەکانی کوردستان هەڕەشەی جەنگیان لەسەرە"
شەیدا مەعروف، ئەندامی ناوەندی ڕوناکبیری شارباژێڕ، وتی: پرسی ژن پرسێکی گرنگە، لە تەواوی پرچەکانی کوردستان ژنان ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، لە ئێستادا پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، بارودۆخی ژنان لەو ناوچانەدا لەمەترسی و توندوتیژیدایە، بۆیە ئەم پنێڵەمان سازکرد، ژنان لە باشووری کوردستان چەندین ڕۆژ لە شەقامەکان پشتیوانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، پشتیوانیان لە کوردان و ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد، ئیدی پێویستە چالاکییەکان بەرفراوانتر بکرێت، بۆیە لە ڕێگەی پانێڵەکانەوە زیاتر هۆشیاری بارودۆخەکان دەدەین.
" ڕۆڵی ژنان لە خۆبەڕیوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ژنان ڕوندەکەینەوە"
چیمەن عومەر، مافپەروەر وتی: بارودۆخی ژنان بەر لە هەبوونی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان و پارچەکانی دیکەدا نالەبارو توندوتیژی هەبوو، بەڵام لە دوای هەبوونی خۆبەڕێوەبەری و پێکەوەیی ژنان ڕۆڵی کارایان هەیە لە تەواوی سێکتەرەکانی ژیانکردن لەڕۆژئاوای کوردستاندا، بەڵام دەوڵەتانی زلەێز دژ بە هەبوونی خۆبەڕیوەبەری دەوەستنەوە و هێرش و جینۆساید بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدەن، بینیمان جینۆسایدی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستاندا ئەنجامدرا.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: ئەمڕۆ باس لە بارودۆخی ژنان لە ڕۆژئاوا دەکەین، لە پانێڵەکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی خۆبەڕێوەبەری و پێگەی ژن لە ناویدا دەکەین و هەوڵ بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و پێگەی ژنان لە ناو ڕۆژئاوای کوردستان دەدەین، تا ژنانی باشووری کوردستان بارودۆخی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان بزانن.