ڕێپاک بە بوڵتەنێک پانۆرامای ٢٠٢٥ی ژنانی بڵاوکردەوە
ڕێکخراوی ڕێپاک پانۆرامای خەباتی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٥ لە دژی دەوڵەتی نێر و دەرئەنجام و شێوازەکانی خەباتی بڵاوکردەوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد "ڕێپاک" پانۆرامای خەباتی ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ی بڵاوکردۆتەوە، لەم پانۆرامایەدا، خەباتی ژنان لەدژی سیستەمی پیاوسالاری دەوڵەتی نێر و توندوتیژی و هەروەها دەرئەنجامەکانی خەباتی ژنان، بە شێوەیەکی هەمەلایەنە باسکراوە.
پانۆراماکە بە ڕۆژەڤی ژنانی ئەم وڵاتانە ئامادەکراوە: ڕۆژەڤی ژنانی ئەوروپی، ژنان لە وڵاتانی بەڵکان، ژنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژنان لە ئابیا یالا، دۆخی ژنان وتەڤگەرەکانی ژنان لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، باشووری ئەفریقا، ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
بەکورتی، پانۆراماکە دۆخی جیهانی توندوتیژی، شەڕ، ئیکۆلۆژی، هەژاری، ژنانی پێشەنگ لە تەڤگەرەکانی گەلان و سیاسەتی دانیشتووان، پرس و شێوازی خەباتی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٥ بە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر هەڵدەسەنگێنێت.
لە هەمانکاتدا بەو لێدوانە کۆتایی دێت: "ئێمە دەڵێین دەسەڵاتداران ناتوانن ڕێگری لە ئیرادەی خەباتکردنمان بکەن، باوەڕمان لە بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و دادپەروەرانە گەشە دەکات، ئەمساڵ دەکەینە ساڵی گەیشتن بە ماف و ئازادیەکان. بۆیە دەڵێین؛ بەردەوام بە لە خەبات".