نزیکەی ٣٠٠ خێزانی داعش لە کامپی هۆڵەوە گەیشتنە حەلەب

سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە کاروانێکی خێزانی داعش لە کامپی هۆڵ لە گوندەکانی حەسەکە گەیشتوونەتە گوندەکانی حەلەب.

ناوەندی هەواڵ

 

کاروانێکی خێزانی داعش لە کامپی هۆڵ گەیشتنە گوندەکانی حەلەب، ئەمەش لەکاتێکدایە کە نادڵنیایی لەسەر گواستنەوەیان هەیە.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاروانەکە کە پێکهاتووە لە شە ش بارهەڵگر و نزیکەی ٣٠٠ کەس کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، گەیشتوونەتە  حەلەب لە نزیک شارۆچکەی ئەختارین.

 

سەرەڕای گەیشتنی کاروانەکە بۆ گوندەکانی حەلەب، دیمەشق هیچ لێدوانێکی فەرمی بۆ ڕوونکردنەوەی گواستنەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.

 

ماوەی چەند هەفتەیەکە ململانێی ئەمنی لەناو کامپەکە و دەوروبەری، و وێنەی ڕفاندنی خێزانەکانی داعش ڕوویداوە.