نیاز عەبدوڵا خەڵاتی سی پی جەی وەرگرت

نیاز عەبدوڵا، رۆژنامەنوسی بوێری هەرێمی كوردستان كە ماوەی ١٩ ساڵە كاری رۆژنامەوانی دەکات لەلایەن کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان "CPJ" لە ئەمریكا خەڵات كرا.

ناوەندی هەواڵ

 بۆ یەکەمجار ژنێکی ڕۆژنامەنوسی بوێر ڕەخنەگر و ئازاد "نیاز عەبدوڵا" لە لاین رێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان کە بنکەکەی لە نیۆرکە لە ئەمەریکا لە تەواوی جیھاندا ڕێپۆرتەری ھەیە خەڵات کرا.

 

خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی ڕۆژنامەگەری ساڵانە دەدرێتە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بوێرانە لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕیندا کاردەکەن، خەڵاتەکە نێودەوڵەتییە و لەلایەن لیژنەی بەرگریکردن لە ڕۆژنامەنووسان-سی پی جەی پیشکەش دەکرێت، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەخشرایە ڕۆژنامەنووسی کورد، نیاز عەبدوڵا.

 

کۆمیتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە دیاریکردنی نیاز عەبدوڵا بۆ پێبەخشینی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕووماڵی سیاسەت و نائارامی مەدەنی و گەندەڵی حکومی و مافی مرۆڤ و کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١دا بە بەڵگەی زەق دۆسیەکانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردی عێراقی کە بە تۆمەتی ئاسایشی نەتەوەیی سزا دراون، ڕووماڵ کردووە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو کە نیاز عەبدوڵا بەهۆی ڕەخنەگرتن لە سەرکوتکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردەوە، ڕووبەڕووی هەراسانکردنی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتە ناوخۆییەکانەوە بووەتەوە و هەڕەشەی توندوتیژی لێکراوە بۆ ئەوەش لە ساڵی ٢٠٢١دا ناچاربووە بەرەو فەرەنسا کۆچ بکات.