نیاز عەبدوڵا: بە درێژایی مێژوو ژنی كورد بەشێكی سەرەكی بووە لە تێكۆشان
ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا دەڵێت: بە درێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان و شۆڕشەکانی کوردستان، ژنی کورد بەشێکی بنەڕەتی بووە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە داگیرکاری و فاشیزم.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە سەرجەم شۆڕشەكانی گەلی كورد لە تێكۆشان دژی داگیركاری، نووسینێکی لە پەڕە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوەو نووسیویەتی: بە درێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان و شۆڕشەکانی کوردستان، ژنی کورد بەشێکی بنەڕەتی بووە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە داگیرکاری و فاشیزم.
وتوشیەتی: بۆیە تا ئەمڕۆ، ژنی کورد ئازادیی نیشتیمان بە ئازادیی خۆی دەزانێت، کۆمەڵگە و نیشتیمانێکی بێ ئازادییش بە داگیرکراو دەبینێت، داپیرەکانمان، دایکەکانمان، خوشکەکانمان، کچانی شۆڕشی کەزی و کچانی سەنگەر، هەموویان بەیەکەوە لەسەرتاسەری کوردستان، بوونەتەوە دایکی نیشتیمان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: خۆری ئازادی لە ڕۆژئاوا ئاوا نابێت، ڕۆژئاوا سەردەکەوێت.