نووسەری تونسی: باوەڕم بە دادپەروەری خەباتی ژنان هەیە
ئەمیرە غونەیم، نووسەری تونسی کە بەشداری پێشانگای پەرتوکی لە ئەفریقای شاری مەراکش کرد، ئاماژەی بەوەدا کە وێژەی ژنان میکانیزمێکە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، لە چەمکەکانی دادپەروەری و یەکسانی جێندەری سوود وەردەگرێت.
ڕەجا خەیرات
مەراکش- پێشانگای پەرتوکی ئەفریقا کە لە نێوان ٣٠ی کانوونی دووەم بۆ ٢ی شوبات لە شاری مەراکش لە مەغریب دەستیپێکردووە، بە دروشمی "دەنگدان بە بێدەنگەکان" بەردەوامە، ئەمیرە غونەیم، نووسەری تونسی کە بەشداریی لە فێستیڤاڵەکەدا کردبوو، سەبارەت بە نوێترین ڕۆمانی خۆی و کارەکانی و کاریگەریی وێژە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
ئەمیرە غونەیم ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆمانەکەی بەناوی " نازلة دار الأكابر" باس لەو شۆڕشانە دەکات کە لە نێوان ساڵانی ١٩٣٠ بۆ ٢٠١١ لە تونس ڕوویانداوە و ئەو پرۆسانەی کە بەدوایدا هاتوون، ئەوەی لەسەری دەنووسێت، کارەکتەرێکە کە تەواوی کارەکانی لە قاڵب دەدات و وتی: وەک لە ڕۆمانەکەدا، ویستم باسی ڕووداوە گرنگەکان بکەم کە تا سەردەمی من ڕوویانداوە ناتوانم پێت بڵێم کە ئایا هێشتا چارەسەر نەبووە، مەرج نییە ژنان بە شێوازێکی فێمینیست بنووسن. فێمینیزم یان خەباتی فێمینیست لە لایەن نووسەرانەوە دەردەبڕدرێت، هەروەها نووسەری پیاویش لە وێژەی فێمینیستدا هەیە، فێمینیزم پرسێکی یەکسانی جێندەرییە، و باوەڕی بە دادپەروەری دۆزی مرۆڤ هەیە، هەرچییەک ڕووبدات، باوەڕم بە دادپەروەری ئەم خەباتە هەیە.
'هەموو ژنێک پێویستە شوێنێک یان ژوورێکی هەبێت'
ئەمیرە غونەیم ڕوونی کردەوە کە پێشتر ئەو نووسینانەی لە کۆمپیوتەردا دەینووسی تۆماری دەکرد، یان نەیوێرا بڵاویان بکاتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: باوەڕی من ئەوە بوو کە نووسین دەبێت ملکەچی پێوەر و مەرجی جددی و زانستی بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ڕۆمانەکە بەهۆی ئەوەی چەندین خەڵاتم بەدەستهێنا، ڕووم لە بڵاوکردنەوە کرد، هەموو ژنێک ژوورێکی هەبێت و شوێنی پشوودانی هەبێت. هەروەها نووسەر سیمۆن دی بۆڤوار پەیوەندییەک لە نێوان فەزا و نووسیندا دەکێشێت و دەڵێت دەبێت شوێنێک بۆ نووسین هەبێت. چونکە بە گشتی جێگایەک بۆ ژنان نییە، کاتێک خاوەنی شوێنێک دەبن، دەبێتە ماڵی هەمیشەیی خۆیان. منیش ژوورێک و نووسینگەیەکی تایبەت بە خۆمم لە ماڵەکەمدا نەبوو، بۆیە لە ژوورێکدا یان لە چێشتخانەدا لە ماڵەوە دەمنووسی، هەندێکجار لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، هەندێکجار لە نێوان پۆلەکاندا، ئەو ڕستەم دەنووسی کە دەهاتنە مێشکمەوە.
ئەمیرە غونەیم ڕوونیکردەوە کە ژنانی خەباتکار زۆر شت پێکەوە دەکەن، کاتێک خۆشەویستی نووسینیان بۆ ئەمە زیاد دەکرێت، ناچار دەبن هەموو ساتێکی ڕۆژ بە کارکردن بەسەر بەرن و ببنە پێشەنگ،. نووسین پێویستی بە هەوڵ و سەرنجدان هەیە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من بە شێوەیەکی کەسی نووسین وەک ئەزموونێکی سەخت نابینم، ەگەر وا بووایە، وازم لە نووسین دەهێنا، بەڵام نووسینم خۆشدەوێت، ڕاستە هەندێک جار نووسین دەبێتە شەڕێکی دەروونی چونکە هەندێک جار کە دەنووسیت سترێست بۆ دروست دەبێت و نازانیت چۆن لەو دۆخە دەربچیت، هەمیشە هەوڵ دەدەم چێژ لە نووسین وەربگرم.
"وێژە میکانیزمێکی گرنگە"
ئەمیرە غونەیم ئاماژەی بەوەدا کە هەرکەسێک پێویستە بنووسێت، وێژە بەرهەمێکی مرۆییە و لە کۆتاییدا وتی: کاتێک ڕۆمانەکەم نووسی، بۆ هاوڕێیەکمم ناردبوو، هەروەها ڕۆمانەکەمی بۆ بڵاوکەرەوەیەک نارد کە خەریکی نووسینی تێزی دکتۆرا بوو، ڕۆمانەکەم زۆر پێشوازی لێکرا، وێژە بوارێکە کە دەتوانێت خزمەت بە دۆزی ژن و هەموو دۆسیە ڕەواکان بکات، وێژە پێویستە نووسەر خۆی بۆ ئەو بوارە تەرخان بکات، من پێم وایە گەورەترین بابەت هەیە کە دەتوانرێت لەسەریان بنووسرێت، بەتایبەتی پرسی ژن چونکە ژنان تەنها دادپەروەری لە نێوان مرۆڤەکاندا دەوێت، وێژەی ژنان میکانیزمێکی گرنگە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی. تیشک دەخاتە سەر چەمکەکانی دادپەروەری و یەکسانی جێندەری.