نوێنەری کۆنگرەی ستار لە کۆبوونەوە و سەردانەکانی لە کۆڵۆمبیا بەردەوامە

پاش تەواوبوونی کۆنفرانسی ژنانی ئەبیا یالا، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کار و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانیان، بێریڤان خالید، نوێنەری کۆنگرەی ستار سەردانی ئەنجوومەنی خۆجێی شارۆچکەی کاوکای کۆڵۆمبیای کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی ژنانی ڕۆژئاوا دوای ئەوەی بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسی ژنانی ئابیا یالا ڕۆشتنە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، سەردانی و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەنجومەنە خۆجییەکان بەردەوامە.

 

لەم چوارچێوەیەدا بێریڤان خالید، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوبەشکردنی ئەزموونەکان سەردانی یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە شاری کاوکای کۆڵۆمبیای کرد.

 

لە سەردانەکەدا بێریڤان خالید، ئەزمونی تێکۆشانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژنانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنەکە هاوبەش کرد. لە میانی سەردانەکەدا جەخت لەسەر گرنگی درێژەدان و بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا کرایەوە.

 

گرنگی سەردانەکە لە کاتێکدایە، دانیشتوانی شارۆچکەکە لە ڕێگەی لیژنەکانی پاراستن، تەندروستی و چاندی...هتد، خۆیان بەڕێکخستن کردووە و خۆیان بەڕێوەدەبن.