نەتەوەیەکگرتووەکان: عێراق له ساڵی داهاتوودا ته‌نیا ده‌توانێت ١٥%ی ڕێژەی ئاوی پێویست دابین بكات
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لەبارەی کەمئاوی عێراقەوە هۆشداری ده‌دات و ئاشکرایکرد، عێراق له ساڵی داهاتوودا ته‌نیا ده‌توانێت ١٥%ی رێژەی ئاوی پێویست دابین بكات.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواو بڕینی ئاو لەسەر عێراق لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کەم ئاویی لە عێراق کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک کردووە، گوندنیشان بەهۆی وشکەساڵییەوە ڕوو لە شارەکان دەکەن.
ڕێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخه‌ری كاروباره مرۆییه‌كان له عێراق، له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامه‌نووسیدا لەبارەی کەم ئاوی لە عێراق هۆشداری دا‌و ئاماژەی بەوەکرد، عێراق له ساڵی داهاتوودا ته‌نیا ده‌توانێت ١٥%ی رێژەی ئاوی پێویست دابین بكات، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی وشكه‌ساڵی و كه‌می ئاوەوە بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م بارەیەوە هاوكاریی عێراق ده‌كات.
ئەوەش خرایەڕوو، پێویستە حکومەتى عێراق بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکات و بتوانێت ڕێگەچارەی گونجان لەبەر چاو بگرێت بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە.