نەتەوەیەکگرتووەکان: گۆڕانی کەشوهەوا زۆترین کاریگەری لە عێراق کردووە
بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی گۆڕانی کەشوهەوا زۆرترین کاریگەریی لەسەر کردووە.
ناوەندی هەواڵ
ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە زیادبوونی بەبیابانبوون بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییەوە، ئاشکرایدەکات رێژەی بەبیابانبوون لە جیهاندا نزیکە لە ٧٥%.
بەپێی راپۆرتەکە، خاکی عێراق لەو پێنج وڵاتەیە کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییەوە زۆرترین کاریگەریی لەسەر دروست بووە، هۆکارەکەشی کەمی رێژەی بارانبارینە لە وەرزی بارانباریندا، هەروەها ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکانە بە رێگا کۆنەکان.
ولید موسەوی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ژینگە لە بەسڕە ئاماژەی بەوەکردووە، گۆڕانی کەشوهەوا جیهانییە، عێراقیش بە جۆرێک کاریگەرە بەو گۆڕانە، ئەوەش بەهۆی کەمی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو، هەروەها کاریگەریی وڵاتانی چواردەور لەسەری، پێویستە رێکاری گونجاو بگیرێتە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بە بیابانبوون، هەروەها هاوڵاتیان زیاتر هۆشیار بکرێنەوە لەبارەی پێویستی کشتوکاڵکردن و هەڵبژاردنی باشترین رێکار بۆ کشتوکاڵکردن.