نەخشین: ئەنفال بۆ سڕینەوەی گەلی کورد بوو

لە مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجە لەبەردەم پەیکەری ئەنفالدا مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی پرۆسەی ئەنفال بەڕێوەچوو.

لە مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجە  لەبەردەم  پەیکەری ئەنفالدا مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی پرۆسەی ئەنفال بەڕێوەچوو.

هەڵەبجە

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و کۆمەڵەی قوربانیان لەگەڵ نوێنەری ئەنفالکراوان بە مەڕاسیمێک تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان لەبەردەم پەیکەری ئەنفال لە پارێزگای هەڵەبجە دانا.

 

نەخشین نامیق یەکێکە لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ڕۆژی ئەنفالدا بۆ ژنها دوا و ئەنفالی بە ڕۆژێکی ڕەش لە مێژووی کورددا بەناوکرد و وتی: ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی ڕەش دادەنرێت لە مێژووی کوردەواریدا چونکە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستان بێ سەروشوێن بوون، بە ئامانجی لەناوبردنی کورد.

نەخشین باس لە کارەساتی ئەنفال دەکات و دەڵێت: لەو ڕۆژانەدا خاڵۆزایەکم جەڵدە لێی دەدات و کۆچی دوایی دەکات، چونکە سەر و قژی منداڵەکانی بینیوە بە دەم سەگەکانی بیابانەوە.

 

کەسوکاری ئەنفالکراوان داوا دەکەن کە حکومەتی هەرێم و عێراق هەوڵ بۆ هێناوەی ڕووفاتەکان بکەن، نەخشینین دەڵێت: داوا لە حکومەت دەکەم هەرچییەک هەیە بیکەن بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوان چونکە چاوەڕوانی کردن زۆر سەختە.

 

هەڵەبجە یەکێک بووە لەو ناوچانەی کە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە، ئەو شارە خاوەنی ٢٥٠٠ ئەنفالکراوە و کەسوکاری ئەنفالکراوان داوا لە حکومەت دەکەن بەدەم داواکانیانەوە بێن و ڕوفاتی ئەنفالکراوەکانیان بێننەوە زێدی خۆیان.

 

ت.پ