سلێمانی، ٧٥ نەمام بۆ لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد چێندران

لە ٧٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالاندا ڕژاک ٧٥ نەمامی لە ناوچەی مێرگەپان چاند.

ناوەندی هەواڵ

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی چاندنی نەمان بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، پاشنیوەڕۆی دوێنێ بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، ٧٥ نەمام لە ناوچەی مێرگەپانی سەر بە پارێزگای سلێمانی چێندرا.

 

لە چالاکییەکەدا ٧٥ نەمام وەک ئاماژەیەک بۆ تەمەنی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان چێندران، هاوکات درووشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ”ـیان وتەوە.

 

بەشداربووانی چالاکییەکە، ئاماژەیان بەوەدا، ئامانجمان لەم چالاکییە جگە لە پیرۆز کردنی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالان، هاوکات پاراستنی ژینگەیە کە پرسێکی زۆر گرنگ و جەوهەرییە لای ڕێبەر ئاپۆ، هاوکات ژن و سرووشت ئاوێتەی یەکن و لە دید و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان دوو کۆڵەکەی سەرەکین بۆ پاراستنی مرۆڤایەتیی لە دژی سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی.