نەجیبە عومەر: بۆ مانەوەمان پێویستمان بە بەرخۆدانی و پشتیوانییە

لە سیمینارێکدا شەهیدانی مانگی گوڵان بەبیرهێنرانەوە و ئاماژە بەوەرا دەوڵەتی تورکیا بە هێرشەکانی شەڕی مان و نەمان دەکات، بۆیە پشتیوانی لە گەریلا و بەرخۆدانی، وەستانەوەیە لە دژی لەناوچوونی گەلی کورد.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو لە بارەگای تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە شاری سلێمانی، سیمینارێک بۆ چالاکوانی سیاسی نەجیبە عومەر، بۆ بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگی گوڵان و باسکردنی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕێکخرا.

 

لە سیمینارەکەدا شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەولێر و شەهیدانی ٩ی گوڵان، هۆزان مزگین و تەواوی شەهیدانی دیکە بەبیرهێنرانەوە، نەجیبە عومەر ئاماژەی بەوەدا ئەو شەهیدانە ڕۆحی بەرخۆدانییان چاند، ئێستاش دەسەڵات بۆ لەناوبردنی ڕۆحی بەرخۆدان و ئەو هێڵی تێکۆشانەی بەخوێنیان دروستبوو، پلانگێڕی یەک لەدوای یەک بەسەر ئازادیخوازاندا جێبەجێ دەکەن، بیرچوونەوەی ئەو تاوانانەش بە خیانەت لە ڕۆحی ئازادی شەهیدانی لە قەڵەمدا.

 

ئەو چالاکوانە ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان دا و بە گرنگی دانا کە پشتیوانی لە هێزی گەریلا بکرێت بۆ تێکشکاندنی هێرشەکان: ئەو شەڕەی ئێستا هەیە لە باشووری کوردستان، بڕیاری پێشوەختەی لەسەر دراوە و مێژووەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەک، بۆیە دەیانەوێت جارێکی دیکە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دابڕیژنەوە، بەڵام ئەمجارە کورد خاوەن بیرۆکە و فکری خۆیەتی.

 

ت.پ