ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت و ناڕەزایەتی گەلیش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە ئیدلب سەرهەڵدەدات

شارەکانی سووریا لەوانە ئیدلب، ڕەققە و دێرەزوور شاهیدی ناڕەزایەتییەکیبەربڵاوی مامۆستایانن کە داوای باشترکردنی موچەو بارودۆخی کارکردن دەکەن، هاوکات دانیشتووانی ئیدلب جەختیان لەسەر پێویستی باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

باکووری سووریا شایەتی شەپۆلی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکانە، مانگرتنی مامۆستایان فراوانتر بووە و ١١٣ خوێندنگە لە ناوچەی  "جسر شغور" لە گوندەکانی ئیدلب دەگرێتەوە، مامۆستایان داوای باشترکردنی کرێ و بارودۆخی کارکردن دەکەن، هاوکات سەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی دانا، کە هاوکات لە گوندەکانی ئیدلب، ناڕەزایەتی گەورەیان ئەنجامدا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر تێکچوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بەردەوامی پەراوێزخستنی ناوچەکە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە.

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، درێژەی ئەو مانگرتنەی لە چەندین پارێزگادا بەڵگە کردووە، لەوانە ئیدلب، دێرەزوور، ڕەققە، حەما و حومس، ئەمەش بووەتە هۆی لەکارکەوتنی تەواوەتی پرۆسەی خوێندن و نیگەرانییەکانی لەبارەی زیادبوونی ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن و ڕەتکردنەوەی خوێندن بۆ هەزاران منداڵ دروستکردووە، مامۆمستایان داوای زیادکردنی موچە و نۆژەنکردنەوەی خوێنگە زیانلێکەوتووەکان و پاراستنی پێویستیەکانی پەروەردەیی دەکەن.

 

هەر لە هەمان کاتدا خۆپیشاندەرانی گوندەکانی ئیدلب سەرنجیان خستە سەر داوای باشترکردنی کارەبا و ئاو و ڕێگاوبانەکان و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە کەموکوڕییەکان، هەروەها سەبریان تەواو بووە و چیتر بەرگەی تێکچوونی بەردەوامی خزمەتگوزارییە گشتیەکان ناگرن.

 

چاودێران هۆشداری دەدەن لەوەی بەردەوامبوونی قەیرانی پەروەردەیی و خزمەتگوزاری بەبێ چارەسەری بەپەلە ڕەنگە ئاستەنگە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکە گەورەتر بکات، هەروەها ئایندەی هەزاران خوێندکار و خێزان بخاتە مەترسییەکی جددییەوە، ئەمەش وادەکات لایەنە بەرپرسیارەکان ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی پرۆسەی خوێندن و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوان بگرنە ئەستۆ.