نیوەی منداڵانی ئەفغانستان لە قوتابخانە دەرچوون و سنووردارکردنەکان قەیرانەکە زیاتر دەکەن

ڕاپۆرتێکی هاوبەشی یونیسێف و یونسکۆ ئاشکرای دەکات کە ٥٣٪ی منداڵانی ئەفغانستان لە خوێندنی فەرمی بێبەشن و هۆشداری لە زیادبوونی قەیرانی پەروەردە بەهۆی سنووردارکردنی خوێندنی کچان و گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ملیۆنان منداڵ لە ئەفغانستان بە تایبەتی منداڵانی کچ ڕووبەڕووی قەیرانێکی پەروەردەیی ترسناک دەبنەوە کە لە خوێندن بێبەشیان دەکات، ئەم دیاردەیە بەهۆی هەژاریی لەڕادەبەدەر و سنووردارکردنی توند و نەبوونی ژێرخانی ئابوورییەوە خراپتر دەبێت و هەڕەشەی سڕینەوەی داهاتووی تەواوی نەوەیەک دەکات.

 

یونیسێف و یونسکۆ لە ٥ی تشرینی دووەم لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا ڕاپۆرتیان دا کە ٥٣٪ی منداڵانی تەمەنی خوێندن لە ئەفغانستان ئێستا لە خوێندنی فەرمی دەرچوون.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە کەرتی پەروەردە لەوێ ڕووبەڕووی فشاری زیاتر بووەتەوە بەهۆی گەشەی خێرای دانیشتووان، ژمارەی منداڵانی تەمەنی خوێندن لە ١٠.٤ ملیۆنەوەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ ١١.٥ ملیۆن لە ساڵی ٢٠٢٤ بەرزبووەتەوە.

 

ڕوونیکردەوە، کە بەردەوامی سنووردارکردنی خوێندنی منداڵانی کچ، لەگەڵ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەبووەکان بۆ وڵات، پێویستی زیاتر دەکات بۆ فراوانکردنی توانای دامەزراوەکانی ئێستا و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە گەڕاوەکان وەرگیراون کە سەرچاوە ناوخۆییەکان سنووردارە.

 

لە خوێندنی باڵادا، داتاکان دەریانخستووە کە ژمارەی خوێندکارانی ناونوسراو لە زانکۆ و دامەزراوە باڵاکان زیادیکردووە بۆ نزیکەی ٢٠٨ هەزار لە ساڵی ٢٠٢٦، بە بەراورد بە ١٨٩ هەزار لە ساڵی ٢٠٢٤، سەرەڕای ئەم پێشکەوتنە، ژمارەکە کەمتر لە نیوەی ئاستی ساڵی ٢٠٢٠ی خۆی ماوەتەوە، کە نزیکەی ٤٣٠ هەزار خوێندکار بووە.

 

ڕوونیکردەوە، کە سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنی منداڵانی کچ بۆ خوێندنی باڵا بەشداربووە لە کەمبوونەوەی ژمارەی وەرگرتنی خوێندکاران، هەروەها زیادبوون لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە نەکردۆتەوە کە کەرتەکە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بەخۆیەوە بینیوە.

 

جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی ئەو ئاڵەنگاریانەی پێکەوە گرێدراون کە ڕووبەڕووی پەروەردە دەبنەوە لە ئەفغانستان، بە پلەی یەکەم جێگەی زیادبوونی ژمارەی منداڵان و دابینکردنی پێداویستییەکانی پەنابەرانی گەڕاوە و فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە هەموو ئاستەکانی خوێندن.