ناوەندیكی ژنۆلۆژی لە قاهیرە کرایەوە

لە قاهیرە بە بەشداریی کەسایەتییە دیارەکان کە بریتین لە بیرمەندان، ئەکادیمیستەکان، پسپۆڕانی میدیا و کەسایەتییە گشتیەکان، ناوەندێکی ژنۆلۆژی کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ١٧ی حوزەیران،ناوەندی ژنۆلۆژی لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە بۆنەیەکی بەرچاوی ئەکادیمی و کولتووریدا کە گروپێکی هەڵبژێردراوی بیرمەند و ئەکادیمی و پیشەیی میدیا و کەسایەتییە گشتییەکانی میسر و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی ئامادەی بوون، کرایەوە.

 

بەشداری هەمەچەشنی فەلەستین، سودان، یەمەن، سووریا و عێراق سیمای هەمەچەشنی ناوەندەکەی نیشان دا. هەروەها جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە بونیادنانی ژینگەی زانیاری هاوبەش بۆ توێژەران و دامەزراوەکانی ناوچەکە کردەوە.

 

ژمارەیەک کەسایەتی دیار بەشداری کردنەوەی ناوەندەکەیان کرد، لەوانە  مۆنا ئەلحەدیدی،  سۆزان ئەلقالینی،  عەزا ئەلفاث، پڕۆفیسۆر ئەمال ئەلئەکسە، سەرۆکی یەکێتی گشتی ژنانی فەلەستینی، پرۆفیسۆر مۆنا نەشات. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە توێژەران و شارەزایانی میدیا و کەسانی بەشدار لە کاروباری فیکری و کولتووری ئامادەبوون.

 

سەکۆیەک بۆ لێکۆڵینەوە و گفتوگۆو بەرهەمهێنانی زانیاری

لە وتاری دەستپێکیدا نوژین یوسف، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندەکە جەختی لەوە کردەوە کە دامەزراندنی ناوەندێکی ژنۆلۆژی دامەزراوەیەکی توێژینەوە و فیکرییە کە بە ڕاوێژکاری پسپۆڕانە سەرکردایەتی توێژینەوەی زانستی دەکات. هەروەها کاردەکات بۆ بەستنەوەی پسپۆڕان و توێژەران لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی کە ئارەزووی کاروباری کولتووری و گەشەپێدانیان هەیە.

 

هەروەها ڕوونی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو شاهیدی دەستپێکردنی بەرنامەی توێژینەوە و دەستپێشخەری زانین و هاوکاری زانستی و کولتووری دەبێت، ڕۆڵی ناوەندەکە چ لەسەر ئاستی میسر و چ لەسەر ئاستی عەرەبی بەرز دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە ژینگەی کراوە بۆ گفتوگۆ و داهێنان و بەرهەمهێنانی زانیاری.

 

ددینا موحسن، لێپرسراوی ناوەندەکە جەختی لەوە کردەوە کە کردنەوەی ناوەندی ژنۆلۆژی نوێنەرایەتی دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی فیکری و زانستی دەکات کە هەوڵدەدات بەشداری لە بەرهەمهێنانی زانست و ئامادەکردنی توێژینەوەی پسپۆڕان و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری کوالیتی بەرز و دروستکردنی سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ لەنێوان توێژەران و پسپۆڕان و دامەزراوەکان بکات.

 

ناوەندەکە لەسەر بەهاکانی پێکەوەژیان و فرەچەشنی و یەکێتی مرۆڤ دامەزراوە

دینا ئاماژەی بەوەشدا، بەشداری بەرفراوانی کەسایەتییە ئەکادیمییەکان و ڕۆشنبیران دەرخەری باوەڕبوون بە ئەرکی سەنتەرەکە و پێویستی دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی ئێستا و پێشکەشکردنی تێڕوانینێک کە پاڵپشتی پەرەپێدان و هۆشیارکردنەوە بکات، ناوەندەکە لەسەر باوەڕێکی پتەو بە بەهاکانی پێکەوەژیان و فرەچەشنی و یەکڕیزی مرۆڤ دامەزراوە و هەموو جۆرەکانی وەدەرنانی و ڕەگەزپەرستی و ئایدۆلۆژیای  ڕەت دەکاتەوە. کار بۆ پەرەپێدانی کولتووری گفتوگۆ و هاوکاری نێوان تاک و دامەزراوە و گەلان دەکات و بەشدارە لە سەقامگیری و گەشەسەندنی کۆمەڵگە عەرەبییەکان.

 

ئامانجەکانی ناوەندی ژنۆلۆژی

ناوەندی ژنۆلۆژی بۆ هزر و لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکاری هەوڵ دەدات بۆ پاڵپشتیکردنی توێژینەوەی زانستی و ئامادەکردنی توێژینەوەو ڕاپۆرتی پسپۆڕانە و ڕێکخستنی کۆنفڕانس و سیمینار و بەرنامەی پەروەردەیی و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری زانستی و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی ڕۆشنبیری و فیکری و پاڵپشتیکردنی پرسەکانی گەشەپێدان و بەهێزکردنی ژنان و دروستکردنی پردی هاوکاری نێوان وڵاتانی عەرەبی.