ناوەندی ڕۆشنبیری ستی نەخشان ئامادەیە بۆ ئاهەنگی ٨ی ئادار

ناوەندی چاند و هونەری ستی نەخشان لە شەنگال ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی ٨ی ئادار دەکات.

 

شەنگال

 

لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، ژنانی شەنگال ئامادەکاری دەکەن بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان، ئامادەکارییەکان سەرەتا لە بناری چیاکانەوە دەستیپێکرد و بە ڕەنگی تێکۆشانی ژنان و ٨ی ئادار هەموو لایەک ڕازێنرایەوە، لە ئێستاشدا ئامادەکارییەکان کۆتایی پێهاتووە.

 

لەو چوارچێوەیەدا ناوەندی چاند و هونەری ستی نەخشان لە شەنگال ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگی ٨ی ئادار تەواوکردووە، چیمەن بەرچیش، ئەندامی ناوەندەکە و گروپی هێڤی ژنانی شەنگال لە ماوەی ڕابردوودا کلیپێکیان بە ناوی ئەوان "یەژەشەن" لەسەر تێکۆشانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال بڵاوکردەوە، سەبارەت بە ئامادەکارییەکان وتی: بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار ئامادەکارییەکانمان تەواوکردووە، گروپی هەڵپەڕکێ و گۆرانی و گروپی منداڵانمان ئامادەکردووە، گروپی هێڤی ژنانی شەنگال ئەمساڵ بە گۆرانییەک پێشوازیمان لە ٨ی ئادار کرد".

 

ت.پ