ناوەندی پێنی کورد داوای یەکڕیزی کورد دەکات
ناوەندی پێنی کورد لە ئەوروپا، داوای یەکڕیزی کورد دەکات، بانگەواز بۆ ڕایگشتی دەکات تا هەنگاوی کردەی بۆ وەستانی هێرشەکانی تورکیا بنێنن، لایەنەپەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان دەکات هەموو هەوڵەکانیان یەکبخەن. ناوەندی هەواڵ
ناوەندی پێنی کورد لە ئەوروپا، داوای یەکڕیزی کورد دەکات، بانگەواز بۆ ڕایگشتی دەکات تا هەنگاوی کردەی بۆ وەستانی هێرشەکانی تورکیا بنێنن، لایەنەپەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان دەکات هەموو هەوڵەکانیان یەکبخەن.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی پێنی کورد، لە ئەوروپایە گرنگی بە بواری ئەدەب و نوسینی کوردی دەدات، هاوکاری سەرجەم نوسەرانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرش و داگیرکارەییەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕاگەیاند.
لەبارەی دواین هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر شەنگال، کامپی مەخمور و ڕۆژئاوای کوردستان ناوەندی پێنی کورد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەووە، تێیدا ئەوە ڕوون دەکاتەوە، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ویستی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان زەوت بکات، لەلایەک هاوکاری تیرۆرستانی داعش دەکاتت، لە لایەکی دیکەشەوە بە فڕۆکە جەنگییەکانی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆمباران دەکات.
هەروەها بانگەوازی بۆ ڕایگشتی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکات، کە دژی ئەو هێرشانە هەنگاوی کردەیی بنێن، داوا لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، پەرلەمانی ئەوروپا، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بە ڕێگای دیموکراسی دژی ئەو هێرشانە هەنگاو بنێن.
"هێزی هاوپەیمانان هاوکاریی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن، بەڵام ئەوەی دەبیننرێت ئەوەیە کە ئەو هاوکارییە بەس نییە، ئەو هێزەی ئەمڕۆ لەدژی داعش تێدەکۆشێت و قوربانی گەورە دەدات هێزەکانی سوریای دیموکراتە، لاواز هێشتنەوەی ئەوان ڕێگەخۆشکەرە بۆ زۆر ڕووداوی تر".
ناوەندی پێنی کورد داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات، کە دژی ئەو داگیرکاریانە یەکگرتووبن، هەروەها هەموو توێژەکانی کوردستان ئاگاداری ئەو دۆخە مەتریسدارە بن.