ناردنی منداڵان بۆ ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن، پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵانە

بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەی کە لە ڕێککەوتنی مافەکانی منداڵدا تۆمارکراون، ٤٩٥ خوێندکار لە ئێران ڕەوانەی ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن کران.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێچەوانەی ئەو پابەندبوونە نێودەوڵەتیانەی کە لە ئێران لەژێر ناونیشانی پەیوەستبوون بە ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵان تۆمارکراون، بەتایبەتی دامەزراندنی منداڵان لە کاروباری سەربازیدا، لانیکەم ٤٩٥ خوێندکار لە چەند شارێکەوە ڕەوانەی ناوچە ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری ئێران کراون.

 

لەسەر بنەمای ئەمەش ٢٥٠ خوێندکاری کچی خەڵکی شاری سێلسێ، ١٢٠ خوێندکاری کچی خەڵکی شاری خاتەم، ٤٥ خوێندکاری کچی خەڵکی دوورگەی کیش و ٨٠ خوێندکاری خەڵکی شاری مەهاباد لەژێر ناوی کامپەکانی "ڕاهیان نور"، بەمەبەستی سەردانی کردنی ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی شەلەمچە، حیزە، ئەروەنددرود و ناوچەکانی دیکە ڕەوانەی ناوچەکانی شەڕ و ئۆپراسیۆنی باشووری ئێران کران.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ڕابردوودا ئەم کەمپانە مەترسییان بۆ سەر منداڵان هەبووە، لەوانە ڕووداوەکانی ڕێگای هاتنەوە و گەڕانەوە کە بووە هۆی برینداربوون یان گیانلەدەستدانی منداڵان، ئەمه له کاتێکدایه که دەزگای پەروەردەی ئێران و بەسیج بەرپرسیارەتییان لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بوونی ئەو خوێندکارانه لەو کامپانەدا ناچارییه و وەک پرسێکی دیسپلینیی له قوتابخانەکاندا تۆمار کراوه.

 

ئەم گرێبەستە بە کەسێک پێناسە دەکرێت کە تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆیە هەر جۆرە بەکارهێنانێکی منداڵان لە کاروباری سەربازیدا قەدەغەیە؛ بەڵام لەم حاڵەتەدا وەک زۆر حاڵەتی دیکه، ڕژێمی  ئێران وەک  کاری منداڵان، مارەکردنی منداڵان، سزادان و له سێدارەدانی منداڵان و هتد،  پابەند نەبووه به بەڵێنەکانی.