نامیلکە لەسەر مافەکانی ژنان لە ئامەد دابەشکرا

لە سوری ئامەد نامیلکەی مافی دەستگەیشتن بەدادپەروەری ژنان دابەشکراو لەحاڵەتی فریاکەوتندا ژمارەی پەیوەندی بە ژنان درا.

لە سوری ئامەد نامیلکەی مافی دەستگەیشتن بەدادپەروەری ژنان دابەشکراو لەحاڵەتی فریاکەوتندا ژمارەی پەیوەندی بە ژنان درا.

ئامەد

 

کۆمەڵەی وانەی ئامەد، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لقی ئامەد، دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا "TİHV"، ئەندامانی ژووری پزیشکی ئامەد و کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا وەک بەشێک لە چالاکی هەفتەی مافی مرۆڤ نامیلکەیەکیان بەناونیشانی مافی ژنان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری دابەش کرد.

 

ژنان لەسەر شەقامەکانی سور نامیلکەیان دابەش کرد کە بابەتەکانی وەک مافی ژنان و توندوتیژی دژی ژنان و پەیماننامەی ئیستەنبوڵ لەخۆدەگرێت، هەروەها لەلایەن ژنانەوە بەبایەخەوە بەدیکرا، هەروەها ژمارەی پەیوەندییان درا بۆ ئەو کەسانەی کە لە حاڵەتی فریاگوزاریدا پێویستیان پێی دەبێت.