ناگیهان ئاکارسەل لە مەخموور بەبیرهێندرایەوە
کۆمیتەی ژنۆلۆژی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە مەراسیمێک ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری سلێمانی شەهید کرا بەبیرهێنایەوە.

مەخموور
کۆمیتەی ژنۆلۆژی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە مەراسیمێک ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووسی بەبیرهێنایەوە، کە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری سلێمانی شەهید کرا.
ڕێوڕەسمی بەبیرهێنایەوە ل ئەنجومەنی عشتار بە خولەکێک ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای ڕێزگرتن دلڤین ئۆرەمار، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی مەخموور قسەی کرد.
"هەڤاڵ ناگیهان لە کەسایەتی خۆیدا ژنێکی ئازادی ئافراندبوو"
دلڤین ئۆرەمار سەرەتا ناگیهان ئاکارسەلی بەبیرهێنایەوەو سەبارەت بە کەسایەتییەکەی وتی: باسکردنی شەهید زۆر قورسە، هەڤاڵ ناگیهان ژنێکی ئازادی لە کەسایەتی خۆیدا دروستکردبوو، ئەو ژنە گەیشتبووە واتای ناسنامەی خۆی و ناسنامەی خۆی بۆ هەموو کۆمەڵگە بڵاوکردبووەوە، هەمیشە لە ناوەڕاستی گەڕان و لێپرسینەوەدا بوو، لە ژیان و سروشت تێدەگەیشت، ژنی تێکۆشەری لە خۆیدا بەرجەستە دەکرد کەسایەتی و خەباتێکی گەورەی بۆ ئەنجامدا.
دلڤین ئۆرەمار لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئەو وەک ژنێک تا کۆتایی بەدوای شەهیدەکاندا دەڕوات و خەباتیان دەگەیەنێتە سەرکەوتن.
دوای وتارەکە، گوڵشین باتمان کە هۆنراوەیەکی لەسەر ناگیهان ئاکارسەل نووسیبوو، هۆنراوەکەی پێشکەش کرد. پاشان، سینەفزیۆنێک کە لەسەر خەبات و ژیانی ناگیهان ئاکارسەل ئامادەکرابوو، بیندرا.