"نابۆ ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارانەی کە ڕێگری لە ڕۆڵی ژنان دەکات"

شارەوانی کانتۆنی عەفرین، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم لە گوندی تل- سوسن لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

شارەوانی کانتۆنی عەفرین، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم لە گوندی تل- سوسن لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

شەهبا

 

شارەوانیی هەرێمی عەفرین بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم بە دروشمی "تێبکۆشە داگیرکاری و توندوتیژی تێکبشکێنە" لە بەردەم ناوەندی شارەوانی گوندی تل- سوسن لە ناوچەی ئەحداسی کانتۆنی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە ئەندامانی شارەوانیی هەرێمی عەفرین ئامادەبوون ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی کۆمیتەی شارەوانی محەمەد شێخۆ خوێندرایەوە بەم شێوەیە بوو.

 

"ڕۆژی سێ خوشکەکە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەو کاتەوەی کە هێزی پیاو پێکەوە بەسەر ژن و پیاودا سەپێنراوە، تێکۆشانی گەل و نەتەوەکان لە دژی سیاسەتی پیاوان و چەوساندنەوە و بێبەشکردنی مافەکان و شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکان و بەرخۆدانی خەڵک لە بەرامبەر دەسەڵاتدا بەردەوام بووە لە هاوارکردن و لەرزاندنی جیهان، بوو بە چیرۆکی هەر سێ تێکۆشەری شۆڕشگێڕ لە کۆماری دۆمەنیکا هەر سێ خوشکەکە ڕاپەڕین و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ئازادی و مافەکانیان کرد کە دەسەڵاتدارانی ترۆجیلۆیان تووڕە کرد و فەرمانی دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی هەر سێ خوشکەکەیان دا، دوای ئازادکردنی هەر سێ شەڕڤانەکە لە ئەنجامی فشاری جەماوەریدا، ترۆجیلۆ دیکتاتۆر ڕێنمایی نهێنی دا بۆ لەناوبردنی ئەو سێ خوشکە، دوای شەهیدبوونیان خۆپیشاندانی ژنان لە هەموو شوێنێکەوە بەرزبووەوە کە بووە هۆی ڕووخانی ڕژێمی ترۆجیلۆی دیکتاتۆر"

 

مێژووی بەرخپدانی ژنانی کوردستان

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئەگەر سەیری مێژووی بەرخۆدانی ژنانی کوردستان بکەین لە هەموو بوارەکاندا دەبینین کە لەم ماوەیەدا پێشەنگن و ئەوەش ڕوون بووەتەوە کە لە هەموو قۆناغەکانی شۆڕشی کوردستاندا گەیشتووەتە ئاستی پێشکەوتوو و بووەتە جێگای ڕێز بۆ بزووتنەوە دێموکراتییەکان و بزووتنەوەکانی کۆمەڵەی ژنان لە جیهان، لە کۆتاییشدا دەڵێین نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان نابۆ ئەو عەقڵیەتە پیاوسالارانەی کە ڕێگری لە ڕۆڵی ژنان لە کار و ئاوەدانکردنەوە دەکات".

 

بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.