مێزگردێک بە دروشمی "پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمێنیاڵ بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی بونیاد دەنێین" دەستپێدەکات
پلاتفۆرمی بۆنە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان مێزگردێک بە دروشمی "پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمێنیاڵ بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی بونیاد دەنێین" ئەنجامدەدات.
سلێمانی
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەنوسینگەی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبردن، لە شاری سلێمانی، پلاتفۆرمی بۆنە هاوبەشەکان لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیەک لەژێر دروشمی "پێکەوە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمێنیاڵ بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی بونیاد دەنێین"، بە بەشداریچەندین چالاکوانی ژنان، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ژنان دژ بە توندوتیژییەکانی کۆمەڵگە بەرامبەر ژنان، دەستپێدەکات
مێزگردەکە لەم بابەتانە پێکدێت لە:
١- بڕیارنامەی ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
له لایەن: زەهێە آل رشي -ئەندامی دەستەی کارگێڕی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان
- سەرکردایەتی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا - دەستکەوتی یاسایی و کۆمەڵایەتی
له لایەن: شێرین شێخ حەمەدە
ئەندامی مەکتەبی ژنانی پەیەدە
PYD
نەجمە عەلووش_ - نوێنەری کۆنکرا ستار
٣- توندوتیژیی تەکنەلۆژی دژ بە ژنان
له لایەن: ڕۆشان قاسم _ نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٤- خوێنەوەیەک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان
له لایەن: ڤیان حسێن محمد_ پارێزەر
دانیشتنەکە لەلایەن ڕوبەر ئەحمەدەوە سەرپەرشتی دەکرێت.