میسر، سزا بۆ گێچەڵکردنی سێکسی زیاد دەکات
زیادبوونی گێچەڵی سێکسی ژنان و منداڵان لە میسر زیادی کردووە، هەر بۆیە پەرلەمان یاسای سزای هەموارکردەوە و سزای تاوانبارانی گێچەڵە سێکسییەکانیان زیادکرد بۆ پێنج ساڵ زیندانی.
ناوەندی هەواڵ
بە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی گێچەڵی سێکسی، دوێنێ ١١ی تەمموز، پەرلەمانی میسر یاسای سزادانی هەموارکردەوە و سزای گێچەڵکردنی سێکسی زیاد کرد بۆ پێنج ساڵ زیندانی، هەروەها بەلانی کەم ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار پاوەند وەک باج لە دەستدرێژیکار وەربگیرێت.
ئەگەر تاوانبار پەیوەندی کار، خێزان و تەنانەت خوێندنیشی هەبێت بە زیانلێکراو، سزاکە زیاتر دەبێت بۆ حەوت ساڵ، لە ٢٧ی حوزەیران لیژنەی کاروباری دەستور و یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران، هەموارکردنەوەی یاساکەیان پەسەند کرد.
سزاکان پێشتر زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵیک و وەرگرتنی باج بە بڕی ١٠ هەزار باوەند بووە، بەڵام بە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی سزاکان زیادیان کردووە، دەرکردنی بڕیارێکی لەم شێوەیەش پشتگیری زۆری لێکەوتەوە، هەندێک پێیان وایە بۆ دۆخی ئێستای میسر باشترین ڕێگە چارەسەرییە بۆ کەمکردنەوەی گێچەڵە سێکسیەکانی سەر ژنان و منداڵان.
ت.پ