میسر چالاکوان سانا سەیف ئازاد دەکات

دەسەڵاتدارانی میسر چالاکوانی سیاسی سانا سەیفیان ئازاد کرد دوای ئەوەی ماوەی یەک ساڵ و نیوی زیندانییەکەی تەواو بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوان مونا سەیف ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەم لە تویتێکدا هەواڵی ئازادکردنی خوشکە گەنجەکەی سانا سەیفی ڕاگەیاند.

 

ڕۆژی ١٧ی ئازاری ڕابردوو دادگای تاوانکاری باشوری قاهیرە سزای زیندانیکردنی بۆ سەنا سەیف چالاکوانی سیاسی تەمەن ٢٨ ساڵ دەرکرد، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵە و لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سزای شەش مانگ و بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەفسەرێکی زیندانی تۆرا سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

 

ئەوە لە کاتێکدا بوو کە ٣١ وڵاتی ڕۆژئاوا داوای لەقاهیرە کرد واز لەجێبەجێکردنی سزای ناڕازیان بهێنرێت و ئەمنستی ئینتەرناشناڵش ڕایگەیاند کە سانا بە تۆمەتی هەڵە سزا دراوە.

 

١٦ی ئازار دوای دە ساڵ لە ڕاپەڕینی ٢٠١١ی میسر، میسرییەکان بەردەوامن لە ژیان لە ژێر سایەی حکومەتێکی سەرکوتکەردا کە هەموو شێوازەکانی دژایەتی و دەربڕین ڕەتدەکاتەوە.