مونیرە عەرەبشەهی دۆخی تەندوستی ناجێگیرە و چاودێری تەندروستیش نییە
مونیرە عەرەبشەهی دۆخی تەندوستی ناجێگیرە و چاودێری تەندروستیش نییە ناوەندی هەواڵ
مونیرە عەرەبشەهی، چالاکوانی مەدەنی کە لە زیندانی کەرەج زیندانیکراوە، سەرەڕای ناجێگیری و تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی، چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی ئێران مونیرە عەرەبشەهی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە زیندانی کەچووی کەرەج زیندانی کراوە، سەرەڕای تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت.
خانمی عەرەبشەهی کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بۆ چارەسەری پزیشکی نێردرابوو بۆ نەخۆشخانە، پاش نەشتەرگەری گەڕێندرایەوە بۆ زیندان،بەڵام لە زینداندا سەرەڕای داواکاری بۆ چاودێری پزیشکی بەڵام هیچ چاودێرییەکی بۆ ناکرێت.
سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، لە ئێستادا مونیرە عەرەبشەهی بەهۆی خراپت تەندروستی داوای پشکنینی بەپەلە دەکات، چونکە دۆخی ناجێگیرە و مەترسی لەسەر تەندروستی زیادی کردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا کە گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان، چارەسەری پزیشکی بۆ ناکرێت، ئێستا ناتوانێت قسە بکات و توانای جوینی خواردنی نەماوە و ژیانی لە مەترسیدایە.