مەترسی پێشێلکردنی مافی منداڵان بەهۆی ئینەرتێنەوە
له دوای تێپهڕبوونی٣٠ ساڵ به سه‌ر داهێنانی تۆڕی جیهانی ئێنته‌رنێت-www ڕاپۆرتێک له‌لایه‌ن ڕێکخراوی یونیسێف بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هۆشیاری دەربارەی شێوازی مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ منداڵان و گەنجان کراوە له جیهانی دیجیتاڵ و چۆنییه‌تی پاراستنیان. ناوەندی هەواڵ
له دوای تێپهڕبوونی٣٠ ساڵ به سه‌ر داهێنانی تۆڕی جیهانی ئێنته‌رنێت-www ڕاپۆرتێک له‌لایه‌ن ڕێکخراوی یونیسێف بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هۆشیاری دەربارەی شێوازی مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ منداڵان و گەنجان کراوە له جیهانی دیجیتاڵ ، داوای پاراستنیان دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی یونسێف تایبەت بە مافەکانی منداڵان، لە ڕاپۆرتێکیدا داوای پاراستنی منداڵان لە ژینگە دیجیتاڵی و تەکنەلۆژییەکان دەکات، دووپاتی ده‌كاتەوە ده‌بێت به‌پێی ته‌مه‌ن ڕێگە بدرێت به منداڵ لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و سه‌رچاوه‌كانیان باوه‌ڕپێكراو بێت.
ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی یونسێف دوای دوو ساڵ لێکۆڵینەوە و ڕاوێژکردن لەگەڵ گرووپه جیاوازه‌كان وەكوڵات، ڕێخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هه‌روه‌ها ڕاپرسی له‌گه‌ڵ ٧٠٠ منداڵ، هه‌رزه‌كار و جه‌وان له ٢٧ وڵات لە تەمەنی ٩ بۆ ٢٢ ساڵ کراوە، لە ڕاپۆرتەکەدا پرسیار دەبارەی کاریگەری تەکنەلۆژیا لەسەر مافەکانیان کراوە.
ئەو ڕێکخراوە داوا له وڵاتانی جیهان ئه‌كات چارەسەری به‌هێز و گونجاو بگرنه‌به‌ر وەک یاسادانان بکەن، بۆ پاراستنی منداڵان له زیان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هه‌روه‌ها پاراستنی منداڵان له جۆره‌كانی توندوتیژی كه له ژینگەی دیجیتاڵ ڕووده‌ده‌ن، وه‌كو بازرگانی به منداڵان و توندوتیژی زایه‌ندی و ده‌ستدرێژی ئه‌لكترونی و شه‌ڕی زانیاری.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی مافی منداڵان لویس بیدیرنیرا، تیشكی خستووەته سه‌ر ژینگەی دیجیتاڵی كه له نێوان ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن بگه‌نه ئه‌نته‌رنێت و ئه‌وانه‌ی دیكه كه دهرفتیان نییه و كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌م جیاكاریه له‌سه‌ر منداڵان، کە چ جۆرە کاریگەرییەک و جیاوازییەک لەنێوان ئەم دوو ژینگە جیاوازی منداڵاندا دروست دەبێت.
تایبه‌تمه‌ندێیه‌تی كه‌سێتی و شێوازی به‌كارهێنانی زانیارییه‌كانی منداڵان بابه‌تێكه دیكه‌یە كه ڕاپۆرتەکە باسی لێوەکردووە، یونسێف لە ڕاپۆرتەکەدا ڕێنمایی داوه له سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێیه‌تی منداڵان، کە دەبێت دایكان وباوكان ده‌ستیان بگاته ئه‌و زانیاری‌یان دەبارەی منداڵاکانیان تۆماركراوه، هه‌روه‌ها كۆمپانیا بازرگانییه‌كان بۆیان نییه به‌مه‌به‌ستی بازرگانی یان ڕیکلام كردن تایبه‌تمه‌ندێیه‌تی ئه‌و منداڵانه پێشێلبكهن كه ئێنترنێت بەكارده‌هێنن.