مەشخەڵی نەورۆز لەهەڵەبجە هەڵکرا
لە ناو ئاپۆرای جەماوەری هەڵەبجەدا، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبییری و هونەر لەهەڵەبجە مەشخەلی ئاگری نەورۆز هەڵکرا.

هەڵەبجە
ئێوارەی دوێنێ ٢٠ی ئادار، بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار ئاگری نەورۆز لە هەڵەبجە کرایەوە.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە وتی: وێرای پیرۆزبایمان لەخەلکی بەشەرەفی کوردستان هیواخوازین بەهاری ئازادی و بەدیهینانی خەونەکانی نەتەوەکەمان بێت، داواکارین لەخەڵکی کوردستان جەژن و بۆنە نەتەوایەتییەکان تێکەڵ بە پرسە نیشتیمانییەکان نەکەن، کوردستان و جەژنی نەورۆز مۆرکی نەتەوەییمانە.
هەر ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتیانیش لە گوندەکانی دەوروبەری هەڵەبجە بەمەبەستی پیرۆز کردنی جەژنی نەورۆز ئاگریان کردەوە.