مەسەدە ئەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لە واشنتۆن خستەڕوو

سینەم محەمەد، نوێنەری مەسەدە لە ئەمریکا بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ئایینی لە واشنتۆن، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "مەسەدە" لە ئەمریکا، بەشداریی کرد لە سێیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ئایینی. ئەمساڵ کۆنفرانسەکە لە زانکۆی جۆرج ماسۆن ئەنجامدرا، تێیدا "تاوانەکان بەرانبەر ژنان و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا" تاوتوێ کرا.

 

سینەم محەمەد وەک نوێنەری مەسەدە بانگهێشتی کۆنفرانسەکە کرا، سینەم محەمەد تیشکی خستەسەر بەشداربوونی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیانی گشتی و سیاسی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەزموونی هاوسەرۆکایەتی و چۆنێتی بەشداریی ژنان لە بڕیاردان دا.

 

سینەم محەمەد تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنان لە بەرگرییدا و جەختی کردەوە کە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆڵێکی گەورە بە ژنان دەبەخشێت.

 

هەروەها بەشداریی کرد لە مێزگردێک کە چەندین ئەکادیمی لە ویلایەتە جیاجیاکانی ئەمریکاوە بەشداربوون، هەروەها نوێنەران لە ئەفغانستان و هیندستان و پاکستان و باشووری ئەفریقاوە ئامادەبوون، سەبارەت بە ڕوانگەی کۆمەڵگە بۆ ئەو ژنانەی ڕووبەڕووی دەستدرێژیی و پێشێلکاریی بوونەتەوە. هەروەها باس لە ڕێگەکان کرا بۆ ڕێگرتن لەو تاوانانەی لەژێر ناوی "شەرەف"دا ئەنجام دەدرێن و ڕووداوەکانی خۆکوشتنی ژنان شرۆڤەکرا.

 

هەر لە مێزگردەکەدا تیشکخرایە سەر ڕەوشی ژنان لە ناوچەکانی شەڕدا، دووپاتکرایەوە کە "دەستدرێژیی" وەک ئامرازێکی شەڕ دژی ژنان بەکاردێت.