مەرزیە مەحمودی داوای لێبوردنی لە نوێنەری ئێرانی ڕەتکردەوە

ڕۆژنامەنووس مەرزیە مەحمودی یەکێکە لەو ١١ کەسەی کە کاردانەوەیان هەیە بەرامبەر حامید ڕەسایی، نوێنەری ڕژێمی ئێران لە ئەنجومەنی نوێنەران کە لێدوانی سوکایەتی لەسەر ژنان داوە، لە دادگا وتەیان داو مەرزیە مەحمودی ڕەتیکردەوە داوای لێبوردن بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

لەسەر سکاڵای پەرلەمانتاری ئێران حامید ڕەسایی کە لە دژی مەرزیەو ١٢ هاوڵاتی دیکە کراوە، ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس مەرزیە مەحمودی بانگێشتکرا بۆ وتەلێوەرگرتن، مەرزیە مەحمودی کە دانیشتنی دادگای بۆ بەڕێوەچوو ڕایگەیاند کە داوای لێبوردن لە حامید ڕەسایی ناکات کە سوکایەتی بە ژنان کردووە، ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ئێستادا چاوەڕێی فەرمانی دادگا دەکات.

 

مەرزیە مەحمودی سەبارەت بە دانیشتنی دادگا بۆ کەیسەکەی ئەمەی بڵاوکردەوە: "حامید ڕەسایی بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئەم تویتە سکاڵای لە من و لانیکەم ١٢ کەسی تر کردووە، لە دادگا داوام لێ کرا داوای لێبوردن بکەم هیچ هۆکارێک نییە بۆ داوای لێبوردن، من چاوەڕێی بڕیاری دادگام".

 

چی ڕوویدا?

حامید ڕەسایی، نوێنەری ڕژێمی ئێران لە پەرلەمان، لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکدا دەستدرێژی سێکسی کردە سەر ژنان و لەبارەی ژنانی خۆپیشاندەرەوە وتی: "دەیانەوێت هەموو شەوێک لەگەڵ کەسێکدا بخەون و وەک ئاژەڵ بەدەوریاندا بن"، ئەم قسانەی حامید ڕەسایی کاردانەوەی زۆری خەڵکی لێکەوتەوە، مەرزیە مەحمودی لەبارەی حامید ڕەساییەوە وتی: وشەی "کوستا" بەس نییە.