مەریەم ئەکبەری لە چاودێری تەندروستی بێبەشە

لە زیندانەکانی ئێران لە دژی زیندانیانی سیاسی و چالاکوانان کۆتایی بە چارەسەری "تایبەت" هێنراوە و داواکەی مەریەم ئەکبەری بۆ چارەسەر ڕەتکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

مەریەم ئەکبەری کە "تاکە" زیندانی سیاسیە لە زیندانی سێمنانی سەر بە ڕژێمی ئێران، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپی دەچێت، چونکە ناتوانێت خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرێت، هەموو داواکارییەکانی مەریەم ئەکبەری بێ وەڵام ماون.

 

مەریەم ئەکبەری کە جگە لە لاوازیی سیستەمی بەرگری، چارەسەری نەخۆشییەکانی جگەری بۆ دەکرێت، دەبێت بەپێی ئەو لیستەی کە پزیشک دەیدات گرنگی پێ بدرێت، هەرچۆنێک بێت ئەوە هاتووە کە ئەم داواکارییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەوە جێبەجێ ناکرێت ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی زیاتر تێکچوونی باری تەندروستی مەریەم ئەکبەری.