مەریەم لە سلێمانییە و چارەسەر دەکرێت

مەریەم خوێندکاری پەیمانگەی هونەرە جوانەکان کە بەهۆی ڕەتكردنەوەی هاوسەرگیرییەوە بە تێزاب دەموچاوی سوتێنرا لە شاری سلێمانییەو نەشتەرگەری جوانكاری بۆ دەكرێت.

ناوەندی هەواڵ


ماڵپەڕی "صوت العراق" بڵاویكردووەتەوە، مەریەم روكابی لەگەڵ كەسوكاریدا هێنراونەتە شاری سلێمانی بۆ زانینی بۆچوونی پزیشكان تایبەت بە گەڕانەوەی بۆ شێوەی سروشتی و پڕۆسەی چارەسەركردنی.
 

ئاماژە بەوەکراوە کە پزیشكەكان بەڵێنی ئەوەیان داوە ٩٠٪ی شێوەی دەموچاوی دەگەڕێندرێتەوە و دواتر كۆتا نەشتەرگەری جوانكاری بۆ دەكرێت، بەم نزیكانەش پڕۆسەی چارەسەر دەستپێدەكات نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت، هەروەها پڕۆسەكە چاندنی قژ و گوێكانیش دەگرێتەوە و زیاتر لە پزیشكێك سەرپەرشتی كارەكە دەكەن، ژمارەیەكی زۆر پشكنینی بۆ ئەنجام دراوە و ژمارەیەك زۆر پەیوەندییان كردووە و ئامادەیی هاوكاری مادییان راگەیاندووە.


وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕیاریداوە مریەم بنێردرێتە دەرەوەی عیراق بۆ چارەسەر بەڵام ئێستا بڕیارەكە لەدەست كەسوكارەكەیدایە