مەریەم بەلالا: ڕزگاربووانی توندوتیژی ناپارێزرێن

مەریەم بەلالا ڕایگەیاند، کە ناوەندی ژنان لە شەدا تاکە سەنتەری پێشوازیکردنە لە قوربانیانی توندوتیژی ژنان و کۆمەڵەکەی تەنها ئەو ژنانە دەپارێزێت کە دەچنە سەنتەرەکە، دەڵێت: " "سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ئەو ژنانەی کە هەموو ڕۆژێک توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، بەڵام هیچ میکانیزم و دەستپێشخەرییەکی پاراستن نییە بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە لە هەلومەرجێکی سەختدا دەژین".

 

نەجوا ڕاحیم

جەزائیر -  مەریەم بەلالا، سەرۆکی سەنتەری ژنانی شەدا، داوای پاراستنی ژنانی لە توندوتیژی لە بەشە جیاوازەکان کرد و داوای کرد ڕێوشوێنی پاراستن بگیرێتەبەر و پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بکرێن.

 

هەرچەندە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە دەوڵەت یاسای دەرکردووە بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژی، بەڵام ئامارەکان لە زیادبووندایە لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا سەربازان و پۆلیس ٧٤٣ هەزار و ١٧ حاڵەتی توندوتیژی و کوشتنیان تۆمار کردووە،  هەروەها هێزە نیشتمانییەکان ١٢ هەزار و ٣٣١ حاڵەتیان تۆمارکردووەوە، پێنج هەزار و ٤١٢ حاڵەتیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی نیشتمانی تۆمارکراون، لەبارەی زۆری ڕێژەی قوربانیانی توندوتیژییەوە، مەریەم بەلالا، سەرۆکی سەنتەری ژنانی شەدا، قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتی: "سەرەڕای ئەوەی یاسای پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دەرچووە، بەڵام ژنانی قوربانی توندوتیژی لە پێشێلکارییەکان ناپارێزرێن".

 

"نە میکانیزمی بەرگری هەیە نە دەستپێشخەری بەرگری"

ئاماژەی بەوەشکرد کە توندوتیژی ئێستا زیاتر لەجاران دیارە وەک خەڵک باس لەوە دەکات کە کێ یەکێک بووە لە تابووەکانی ڕابردوو چ لەناو خێزاندا چ لەناو دامەزراوەکان و چ لە پێکهاتە پەروەردەییەکان.

مەریەم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە سەنتەری ژنان لە شەدا، تاکە سەنتەری پێشوازیکردنە لە قوربانیانی توندوتیژی ژنان و کۆمەڵەکەی تەنها ئەو ژنانە دەپارێزێت کە دەچنە سەنتەرەکە و وتیشی: ""سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی ئەو ژنانەی کە هەموو ڕۆژێک توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، بەڵام هیچ میکانیزم و دەستپێشخەرییەکی پاراستن نییە بۆ پاراستنی ئەو ژنانەی کە لە هەلومەرجێکی سەختدا دەژین".

 

"زۆرێک لە ژنان ئازایانە سکاڵا دەکەن"

سەبارەت بەڕۆڵی بنکەی شەڵتەرەکانی ژنان وتی: "لەڕێگەی ئەو پەیوەندیانەی کە لەلایەن قوربانیانەوە کراوە و هەروەها ئەو پەیامانەی لەسایتی فەرمی سەنتەرەکە وەریگرتووە، زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژیمان بینی، زۆرێک لە ژنان ئازان و بوێرانە ڕایدەگەیەنن کە توندوتیژی خێزانی یان کۆمەڵایەتی یان دەستدرێژییەکی تریان بەرامبەر کراوە ئەو ژنانەی کە زانیاریان پێشکەش دەکەن، پاراستنی پێویست نابینن بۆ ئەوەی لە خراپەکاری ڕزگاریان بکەن".

 

"داواکردنی گەڕانەوەی ژنێک بۆ ماڵی خۆی واتە کوشتنی"

ناتوانین داوا لە ژنێک بکەین کە بگەڕێتەوە ماڵی مێردەکەی چونکە ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەو لە هەندێک کاتدا لەلایەن مێردە خراپەکەیەوە دەکوژرێت، کێشەکە لێرەدا ئەوەیە کە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بۆ کوێ دەڕوات یان خۆی لەو توندوتیژییە دەپارێزێت کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت؟ چۆن دەتوانێت بچێتە بەردەم هێرشبەرەکەی لە دادگا؟.

مەریەم بەلالا وەک بەڕێوەبەری سەنتەری پێشوازیکردن لەژنانی قوربانیانی توندوتیژی ترسی خۆی نیشاندا لەوەی کە ئەندامانی سەنتەرەکە بەهۆی پێشوازیکردن و پاراستنی ژنان لەتوندوتیژیی بێزار بکرێن و وتی: "ئەگەر قوربانییەکانی توندوتیژییەکان نەپارێزرێن و پشتیوانیان لێ نەکرێت، ئەوا پێناچێت بەرەو پێشەوە بڕۆن چەندین خاڵ و لق هەن کە پێویستە دووبارە کار بکرێنەوە، بەتایبەتی سەبارەت بە دامەزراندنی سەنتەرەکان بۆ پێشوازیکردن و گرنگیدان بە ژنان و کچانی قوربانیانی توندوتیژی سێکسی و حاڵەتی فریاکەوتن".

 

"لە جەزائیر لەنێوان ساڵانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١دا چەندین ژن لە لایەن باوک یان برا یان هاوسەرەوە کوژراون"

ئەوەشی خستەڕوو کە توندوتیژی بەهەموو شێوازەکانیەوە کە ساڵانێکە ژنان ئازار دەدرێن لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوون کردووە، بۆیە توندوتیژی خێزانی پلەی یەکەمی هەیە لە نێوان جۆرەکانی توندوتیژیدا، بەپێی دواین ئامار کە لەلایەن ڤیسمینید جەزائیرەوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢١دا دەستکەوتون، زیاتر لە ٨٠ ژن لە لایەن ئەندامانی خێزانەوە باوک و برا و هاوسەر کوژراون.