مرداربوونەوەی ژمارەیەک سەگ لە شێڵتەرەکەیان ناڕەزایەتی ئاژەڵدۆستانی لێکەوتەوە

بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی مرداربوونەوەی ژمارەیەک سەگ لە شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان نارەزایەتی لێکەوتەوە و ئاژەڵدۆستان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو شێڵتەرە شوێنێکی گونجاو نییە و پێویستە لەسەر ستانداردی جیهانی بێت.

بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی مرداربوونەوەی ژمارەیەک سەگ لە شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان نارەزایەتی لێکەوتەوە و ئاژەڵدۆستان ئاماژە بەوەدەکەن ئەو شێڵتەرە شوێنێکی گونجاو نییە و پێویستە لەسەر ستانداردی جیهانی بێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا ژمارەیەک سەگ لە بەشی سەگی شێڵتەری ئاژەڵە بێلانەکان لە عەربەت-سلێمانی، ناڕەزایەتی ئاژەڵدۆستانی لێکەوتەوە و ئەمڕۆ ڕێکخراوى پاکۆ بۆ پاراستنى ئاژەڵان و ڕێکخراوى سروشتى کوردستان بە بەشداری ئاژەڵدۆستان گردبوونەوە.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کە لە پارکی ئازادی بەسترا، بەیاننامەی ڕێکخراوەکان خوێندرایەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەوەی ئەوەى شەوى ڕابردوو لە شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە ڕوویداوە پەیوەندى بە کێشەى ئیدارەدانەوە هەیە و پێویستە لەو شوێنەدا مامەڵەیەکى باشتر لەگەڵ ئاژەڵاندا بکرێت وەک لە کۆڵانەکان دەشبێت ئەو شوێنە لەسەر ستانداردى جیهانی بێت.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کارمەندانی شێڵتەرەکە شارەزاییان لە کارەکدا نییە، "ئەوەى ئێمە ئەمڕۆ بینیمان لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا، بەشێک لەو کارمەندانە ناڕەزایەتیان لەوە دەردەبڕى کە حکومەت ئەم پرۆژەى بۆچیە و لەکاتێکى وەک ئێستاشدا شتێکى لەوشێوە گرنگ نییە، زۆرینەى ئەو کارمەندانەش بەهۆکارى ئاینى و کلتورى هیچ جۆرە بەرکەوتنێکى ڕاستەوخۆیان لەگەڵ سەگەکان نییە".

 

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو شێڵتەرەى کە دروستکراوە وابڕیارە جێگەى چوار هەزار سەگى تێدا بکرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا تەنها ٥٠٠ سەگى تێدایە ئەو ڕووداوەى شەوى ڕابردووى تێدا ڕوویداوە، ئەگەر چوار هەزارى بۆ بگوازرێتەوە ئەوا کارەسات ڕوودەدات هەربۆیە پڕۆژەکە جێگەى دڵخۆشیى ئێمە نیە.".

 

جێی ئاماژەیە ڕۆژی ١٠ی مانگی ڕابردوو لە نزیک بازگەی عەربەت نزیکەی ٣٠ دۆنم زەوی تەرخانکرا بۆ پارکی ژینگەیی و پێنج دۆنم لەو زەوییە بە سیاجکردن جیاكراوەتەوە و سەگی بێلانەی تێدا بەخێودەكرێت، بەڵام هەر لەکاتی کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان ناڕەزایەتی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردن و پاراستنی ژیانی سەگەکان هەیە لەلایەن چالاکوانان و ئاژەڵدۆستانەوە.

ت.پ