مەراسیمێک بۆ نۆیەمین ساڵیادی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی ئەنجامدەدرێت

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە دروشمی "ژیانی هەڤاڵ ساکینە هێڵی تێکۆشان و مێژووی ژنی ئازادە"، سبەی شەممە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەراسیمێک لە نۆییەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز. ناوەندی هەواڵ

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە دروشمی "ژیانی هەڤاڵ ساکینە هێڵی تێکۆشان و مێژووی ژنی ئازادە"، سبەی شەممە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی مەراسیمێک لە نۆییەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز.

ناوەندی هەواڵ

 

لە نۆییەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕ، ساکینە جانسز "سارا" دامەزرێنەری تەڤگەری ئازادی ژنانی کورد، فیدان دۆغان "ڕۆژبین" نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و لەیلا شایلمەز "ڕووناهی" ئەندامی بزووتنەوەی گەنجان ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک مەراسیمێک سازدەکات.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سبەی شەممە ٨ی کانوونی دووەم کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی خاکی لە شاری سلێمانی یادکردنەوەکە ئەنجام دەدرێت، هاتن بۆ هەمووانە.

 

ساکینە جانسز و هەڤاڵانی لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن میتی تورکەوە تیرۆرکران.