منداڵێکی کچی ٥ ساڵ دوای دەستدرێژی سێکسی خنکێندرا
لە شارەدێی هەرانە سەر بە ڕەحا، منداڵێکی کچی تەمەن ٥ ساڵان دوای دەستدرێژیکردنە سەری کوژرا.
ڕەحا
دەرکەوتووە کە منداڵێکی کچی تەمەن ٥ ساڵ لە شارەدێی هەرانە لە ڕەحا لە ١٥ی کانوونی دووەم دەستدرێژی کراوەتە سەر، تورهان چۆمێز، جێگری سەرۆکی گرووپی پارتی "îγî"، لە ڕێگەی دیجیتاڵ میدیاوە ڕاپۆرتی نەخۆشخانەی دەوڵەتی هەرانەی سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئەو منداڵە تەمەن ٥ ساڵە دەستدرێژی کراوەتە سەر و دواتر خنکێندراوە، تورهان چۆمێز سەبارەت بە کوشتنی منداڵەکە وتی: منداڵێک کە تەمەنی تەنها ٥ ساڵ بوو هێندرایە نەخۆشخانەی دەوڵەتی هەرانە، دوای هێرشێکی دڕندانە خنکابوو، لە بەشی فریاکەوتن هەوڵی ڕزگارکردنیان دابوو، بەڵام دڵی وەستابوو چیتر کاری نەدەکرد، بە ڕاپۆرتێکی ورد، هەموو شتێک تۆمار کراوە، ئەگەر لە پرۆسەی پزیشکی دادوەریدا هەڵە نەکەین، دەتوانین دەستمان بگات بە هەموو بەڵگەکان و بە وردترین شێوە بکوژەکان دەستنیشان بکەین.