منداڵەکانیان دەفرۆشن بۆ کڕینی خواردن

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەفغانستان بە خێرایی بەرەو گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان بەڕێکەوت.

پڕۆگرامی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئەفغانستان بە خێرایی بەرەو گەورەترین قەیرانی مرۆیی جیهان بەڕێکەوت.

ناوەندی هەواڵ

 

تەنانەت پێش ئەوەی تاڵیبان دەست بەسەر ئەفغانستاندا بگرێت، شتەکان بەرەو خراپتر بوون دەچوون، کە بەهۆی چەندین ساڵ شەڕ و قەیرانەوە،تێکۆشان بۆ دۆزینەوەی خواردن هەبوو، باری ئابوری تێکچوبوو.

یەک ملیۆن منداڵ لەو وڵاتە لە مەترسی برسێتیدان بی بی سی بڵاویکردەوە، کە خێزانە ئەفغانییەکان دەڵێن منداڵەکانیان دەفرۆشن بۆ کڕینی خواردن بۆ منداڵە بەتەمەنەکانیان، ئەگەر هیچ کردارێکی خێرا ئەنجام نەدرێ، ملیۆنان ئەفغانی لە برسێتیدا دەمرن.

 

"دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت"

دەیڤد بیزلی، بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایگەیاند، کە ٢٢.٨ ملیۆن کەس لەو وڵاتەی کە ٣٩ ملیۆن کەسن بە خێرایی " بەرەو برسێتی دەڕۆن" ئەو ژمارەیە ١٤ ملیۆن بوو دوو مانگ پێش ئێستا، دەیڤد بێسلی وتی: "منداڵەکان دەمرن، خەڵک کەم دەبن. دۆخەکە زۆر خراپتر دەبێت"، دەیڤد بیزلی وتی کە دەتوانرێت پارەی نوستوو بگوازرێتەوە بۆ ئەفغانستان لە ڕێگەی پرۆگرامی خۆراکی جیهانییەوە و پێویستە کە لێشاوی ئەو دەرماڵانە بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی خەڵک ڕزگاریان بێت".

 

هەتیوکردن دەکرێت ڕوو بدات

ئەفغانییەکان لە هەوڵی کڕینی خۆراکدان بە فرۆشتنی کەلوپەلی بەنرخ لە ماڵەکانیان. لە ژینگەیەکدا کە تاڵیبان ناتوانێت مانگانە موچە بدات و بەرهەم هێنانیان لە ناوچەکە بە تەواوی وەستاوە ئەم پەیمانە هەندێک جار ئەتوانێت تا ئەو ڕادەیە بڕوات کە منداڵەکانیان بدات بە خێزانە دەوڵەمەندەکان بۆ پارە.

دەزگا هاوکاریە نێودەوڵەتییەکانیش داوا لە وڵاتانی بیانی دەکەن، هەر چەند نیگەران بێت، پەیوەندی بکەن بە سەرکردایەتی نوێی ئەفغانستان و ڕێگە لە ڕووبەڕووبونەوەی ملیۆنان کەس لە برسێتی و کۆچ بگرن، هەروەها ڕیچارد ترنچارد نوێنەری ئاژانسی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بارودۆخی ئەو وڵاتە خراپتر دەبێت.