مەنبج، منداڵی ٥ ساڵ دەستدرێژی دەکرێتە سەر و دواتر دەکوژرێت

لە مەنبج منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی ی.ف. لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێنرا، دوای ئەوەی خێزانی منداڵەکە تەرمەکەیان دۆزییەوە شوێنەواری دەستدرێژی و سەربڕین بە لاشەیەوە دیار بوو.

مەنبج

 

لە گەڕەکی ئەلحەنتاوی لەسەر ڕێگەی ئەلبزاری باشوری شاری مەنبج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، منداڵێکی ٥ ساڵ بە ناوی ی.ف. لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەڕفێندرێت، دوای گەڕانی خێزانەکەی بە دوای تەرمی منداڵەکەدا، شوێنەواری دەستدرێژی بەسەر جەستەی منداڵەکەوە دەرکەوت.

 

خێزانی منداڵەکە ڕاپۆرتێکیان سەبارەت بە ونبوونی منداڵەکەیان ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد و ئاماژەیان بە شوێن و کاتی ونبوون و دۆزینەوەی منداڵەکەیان دا، گەڕان و پشکنین بۆ تاوانباران لەلایەن ئاسایشی ناوخۆوە بەردەوامە.

 

لە ١ی ئەیلولی ٢٠١٩دا لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا دەستدرێژی کرایە سەر منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ لەلایەن دوو تاوانبار بە ناوەکانی ک.هـ. و م.ئا. بۆ شاردنەوەی تاوانەکەشیان هەوڵی کوشتنی منداڵەکەیان دابوو، دانیشتن بۆ کەیسی ئەو دوو دەستدرێژیکارە لە ئەنجومەنی دادوەری کۆمەڵایەتی بە بەشداری ١٠٧ کەسایەتی کۆمەڵایەتی بەساڵاچوو و ژنان و هاوڵاتیان بەڕێوەچوو، دواجار لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا بە سزای خۆیان گەیشتن.

 

ت.پ