لە کەمپەکانی ئەسکەندەرون کارەبا و ئاو و سۆپا و تەوالێت بوونی نیە

کێشەی کارەبا، ئاو، گەرمکەرەوە و تەوالێت لە کەمپەکانی کە لەلایەن مانگی سووری تورکیا و ئافادەی دەوڵەتیەوە لە ئەسکەندەرون دامەزراون هەیە و دۆخی هاوڵاتیانی سەخت کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

پاش ١١ ڕۆژ لە بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و بێ ماڵ و حاڵ بوونی هەزارەها هاوڵاتی، تا ئێستا کێشەی کەمپەکان لە ناوچەی ئەسکەندەرون لە هاتای چارەسەرنەبووە و بەدەمەوەهاتنی زیانلێکەوتووان زۆر کەمە.

 

لە ٦ی شوبات بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا، کێشەی کارەبا، ئاو، گەرمکەرەوە و تەوالێت لە کەمپەکان بەردەوامە کە لەلایەن مانگی سووری تورکیا و ئافادەی دەوڵەتی لە هەندێک ناوچەی شآرۆچکەکەوە دامەزراندووە.

 

لەو کەمپەی کە لە نزیک داروپەردوو و پاشماوەکانی بازاڕی شارۆچکەکە لە گەڕەکی پینارباشی دامەزراوە، زۆربەیان ڕزگاربووانی بوومەلەرزەکەی سووریای تیادا نیشتەجێن، دانیشتوانی کەمپەکە دەڵێن: کارەبا و ئاو نییە، لە هەمووی گرنگتر تەوالێتیان نییە، ڕەنگە بۆ پیاوان شتێکی گەورە نەبێت، بەڵام کێشەیەکی گەورەیە بۆ ژنانی ناو کەمپەکە و لە ئێستادا هیچ شوێنێکی دیکەیان نیە بۆی بچن.

 

هاوڵاتیانی ناو کەمپەکە ڕایانگەیاندووە کە بەزەحمەت چادرێکیان دۆزیوەتەوە و ناو کەمپەکان ئاو و کارەباو و گەرمکەرەوەی تێدانیە، کاتێک داوای کۆنتێنەرێکیان کردووە، وەڵامیان داوەتەوە کە دەیدەن بە خاوەن ماڵەکان.