شیلان کوردستانی بە ٤٠ مانگ زیندانی سزا درا

شیلان کوردستانی، نووسەر و چالاکوانی مافەکانی ژنان کە پشتگیری خۆی بۆ ئەو ڕاپەرینەی کەدوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد دەربڕی، لەلایەن دادگای دەڤریمی سنەوە بە ٤٠ مانگ زیندانی سزا درا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو ڕاپەرینەی دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستیپێکرد بەردەوام پشتگیری لێ دەکرێت، شیلان کوردستانی، نووسەرو وەرگێڕ، هاوکات کە چالاکوانی مافەکانی ژنان و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی زاهیڤانۆیە بەهۆی پشتگیری بۆ ڕاپەڕینەوە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای دەڤریمی سنە سزای بۆ دەرکرا.

 

شیلان کوردستانی بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخراوی ژنانی زاهیڤانۆ"، "پڕوپاگەندەی دژ بە دەوڵەت" سزای ٤٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

شیلان کوردستانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە کاتی ڕاپەرینی سەرانسەری وڵات لەلایەن هێزەکانی سەر بە ڕژێمەوە دەستبەسەرکرا، دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرکردن بە کەفالەت لەلایەن بەشی هەواڵگریی سنەوە ئازاد کرا.