مەلالە یوسف زی داوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای پاراستنی ژنان و کچانیئەفغان دەکات
مەلالە یوسف زی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە کرایە ئامانج، لە تویتێکیدا داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی لەسەر دۆخی ئەفغانستان کرد.
ناوەندی هەواڵ
مەلالە یوسف زی، لە تۆڕی فەرمی تویتەری خۆیدا نیگەرانی لە پاراستنی ژیانی ژنان و منداڵانی ئەفغانی لە دەستی تاڵیبان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا: "ئێمە لە شۆکێکی تەواوداین بە بینینی کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، زۆر نیگەرانی ژنان، کەمینەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤم".
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا، مەلالە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کرد لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان، " پێویستە جیهان و هێزە هەرێمی و ناوخۆییەکان داوای ئاگربەستی بەپەلە بکەن و یارمەتی مرۆیی بەپەلە پێشکەش بکەن و پەنابەران و خەڵکی مەدەنی بپارێزن".
لە تویتێکی تردا مەلالە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کە پرۆژەیاسایەک بۆ پاراستنی ژنان پەسەند بکات و وتی: "داوا لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەم پڕۆژە یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان و کچان و کەمینە ئەفغانییەکان پەسەند بکات".
ت.پ