مەغریب، ژنان ڕووبەڕووی شێرپەنجەی مەمک دەبنەوە
لە وڵاتی مەغریب ژنان لە ئاستێکی بەرزدا ڕووبەڕووی شێرپەنجەی مەمک دەبنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی مەغریب، هەڵمەتێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان دەستپێکردووە.
مەغریب
وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی مەغریب، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم، هەڵمەتێکی هۆشیاری نەتەوەی دەستیپێکرد لەسەر گرنگی دۆزینەوەی شێرپەنجەی مەمک.
ئەو هەڵمەتە لەژێر ناونیشانی "دۆزینەوەی زووی ژیانت پاراستن و پشووی مێشکە" بەئامانجی هۆشیارکردنەوە و بەرگریکردن و زوو دۆزینەوەی شێرپەنجە، هەروەها تشیک خستنەسەر هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک ڕێکخرابوو.
جگە لە هۆشیارکردنەوەی ژنان ئەم هەڵمەتە هەوڵی پەروەردەکردن و ڕێنمایکردنی ژنان دەربارەی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و منداڵدان و تێگەیشتنی ئاسان لەو نەخۆشیە دەدات.
شێرپەنجەی مەمک لەناو ژنانی مەغریب پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە بە بەراورد بە شێرپەنجەکانی دیکە و ڕێژەی لە ٪٣٦ تۆمار کردووە، لە دوای ئەو شێرپەنجەی منداڵدان دێت بە ڕێژەی ٪١١.٢.
ت.پ