مەغریب... توێژەران لە ڕێگەی پەرتوکی دیجیتاڵیەوە ئازارەکانی ژنان ئاشکرا دەکەن

لە پەرتوکێکی هابەشدا، کۆمەڵێک توێژەری مەغریب لێکۆڵینەوەیان لەسەر بوونی ژنان لە جیهانی دیجیتاڵ و توندوتیژی دژیان لەم بوارەدا کردووە.

حەنان حارت

 

مەغریب- سێ توێژەری مەغریبی پەرتوکیکی هاوبەشیان بە ناونیشانی "بەرەو جیهانی ڕەگەزی دیجیتاڵ" بڵاوکردەوە، هاجەر موفەزەڵ، توێژەر جەختی لەوەکردەوە پەرتوکەکە تێڕوانینی جیاواز لەخۆ دەگرێت وەک مرۆڤناسی، کۆمەڵناسی، یاسا، دەروونناسی و میدیا، هەروەها لە چوارچێوەی ئەو بزووتنەوە تەکنەلۆژی و کولتوورییانەدا دێت کە کۆمەڵگە شایەتی دەدات کە بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانە لە ڕووی بەکارهێنانی جۆراوجۆرەوە، پەرتوکە ٣١٣ لاپەڕەییەکە وتارەکان بە زمانی عەرەبی و فەڕەنسی پێشکەش دەکات.

هەروەها خولود سەباعی،دەرووناس باسی جیهانی دیجیتاڵ و پەیوەندییەکەیانی لەگەڵ جێندەر بەهۆی گۆڕانکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی دەکات.

پەرتوکەکە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی کۆمەڵێک کێشە دەکات، هەروەها نووسەرەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ڕێککەوتنێک هەیە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی بۆشایی دیجیتاڵ لەسەر ئاستی بەرژەوەندییەکان، لەگەڵ جیاوازی ڕەگەزی بەپێی ئەو چوارچێوەیەی کە پێویستی بە بوێری زیاتری دەربڕین هەیە.

سەبارەت بە بەشدارییەکەی لە پەرتوکەکەداا، هاجەر موفەزەڵ، توێژەر وتی: دەستێوەردانی خۆم لەسەر ناسنامەی جێندەری و ڕاستی پەیوەندییە زایەندییەکان لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناون، کە تێیدا تێبینی ئەوەمان کرد کە چۆن ئەمڕۆ ماڵپەڕ و بەکارهێنانە جۆراوجۆرەکان ئامڕازێکی گرنگن بۆ گەڕان بەدوای شێوازێکی پەیوەندی نێوان ڕەگەزەکان و بارودۆخێکی دیاریکراوی کۆمەڵناسیدا.