"ماڵی ژینگە دۆستی هەڵەبجە" کە یەکەمین ماڵی ژینگەییە لە باشووری کوردستان لەهەلەبجە کرایەوە
ئه‌مڕۆ له شاری هەڵەبجە لە مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا، ماڵى ژینگه‌دۆستى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافه‌كانی ژنان، له گه‌ڕه‌كی گۆران سیتی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ڕێکخراوی نوێ بە هاوبەشی ڕێکخراوی وادی و بە هاوکاری (بی ئێم زێت) "ماڵی ژینگە دۆستی هەڵەبجە" بەمەبەستی خزمەتی زیاتر لە بواری ژینگەپارێزیدا دامەزرا.
بەناز بەها، سەرپەرشتیاری ژینگەیی لە ڕێکخراوی نوێ و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە وتی: ماڵی ژینگەدۆستی پرۆژەیەکی هاوبەشەو لەم پرۆژەیەدا وێنایەکی ماڵێکی ژینگەدۆست بکەین لە هەڵبجەداو چۆن بتوانین کۆمەڵێک تەکنیکی سەرەتایی هەیە دروست دەکرێت لەهەموو خانویەکدا بە ئاسانی دەتوانین لە بواری ژینگەیی هەموو خانویەک بەکاری بهێنین، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە بتوانین لە کوردستان بیکەینە کو‌لتوور، لێرەدا کۆمەڵێک تەکنیکی گرنگ لە خانوەکەدا بەکارهاتووە ئەویش ا نموونه‌ش به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌خته‌یه‌ی پشتمانهوهیە بۆ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه، واده‌كات له هاویندا پله‌ی گه‌رمیی ژووره‌كه نزم بكاته‌وه و له زستانیشدا ماڵه‌كه گه‌رم بكات، هه‌روه‌ها عەزلیشمان به‌كارهێناوه له‌ناو خانووەكهدا، واده‌كات له هاوین و زستاندا كه‌متر پێویست به فێنككه‌ره‌وه و گه‌رمكه‌ره‌وه هه‌بێت، له هه‌مان كاتدا هۆكارێكە بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژاوەژاو و ده‌نگه‌ده‌نگ، كه هۆكارێكی سه‌ره‌كیی پیسبوونی ژینگەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی ئاوی خۆلەمیشی لەم تەکنیکە بەکار هاتووەو ئەویش ئاوی چێشتخانە و دەستشۆرەکان دوای فلتەر کردن بەکاردێنەوە بۆ باخچەکان و سەوز کردن.