مارکا: ژنانی وەرزشوانانی ئەفغانستان چیان بەسەر دێت؟

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی وێنەی منداڵێکی ئەفغانی بە تۆپی پێوە بڵاوکردەوە و مانشێتێکی نووسیوە بە ناوی "چی بەسەریان دێت؟"

ناوەندی هەواڵ

 

تاڵیبان پاش گەیشتنی بە ئەفغانستان دەستی بەسەر کابولی پایتەختیشدا گرت، میدیاکانی جیهان لەم ماوەیەدا بێدەنگ بوون و ڕووداوەکانی ئەفغانستانیان لە دوای ڕووخانی کابولەوە باسکرد، یەکێک لەو ڕۆژنامانە مارکا بوو، کە ئەمڕۆ ١٧ی ئاب لاپەڕەی پێشەوەی خۆی بۆ کچان و ژنانی ئەفغانی تەرخان کرد.

 

مارکا نوسیویەتی: "دیسان ڕژێمی تاڵیبانی ترسنۆک لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتە دەست، ئەو رژێمە مافی ژنان لەناودەبات، لەوانە وەرزشکردنیان لێ زەوت دەکات."

 

لە بەشێکی دیکەی لاپەڕەی پێشەوەدا، بڵاوکراوەی وەرزشی بە وتەی کاپتنی تیمی باسکەی ژنانی ئەفغانستان، نیلوفەر بەیات بڵاوکردەوە کە وتویەتی: "ئێمە دەترسین، نازانم چارەنووسی من چییە و دەترسم، دەمانەوێت وڵات بەجێبهێڵین."

 

ت.پ