ماردین، منداڵێکی ٤ مانگ چاوەڕێی دایکە دەستگیرکراوەکەیەتی
لە ماردین دەوڵەتی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و نزیکەی ٤٠ کەس دەستگیرکران، یەکێکیان دایکی منداڵێکی ٤ مانگانە.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینی بۆسەر ماڵان لە ناوەندی شاری ماردین و دەوروبەری لە باکوری کوردستان دەستپێکرد و بەهۆیەوە ٤٠ کەس دەستگیرکران.
دوای گواستنەوەیان بۆ زیندان فەرمانگەی داواکاری گشتی ماردین بڕیاریدا مافی بینینی پارێزەر بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بوەستێنرێت، ماوەی ٤ ڕۆژیش دەستگیرکراوەکان لەژێر چاودێریدا بمێننەوە.
یەکێک لە دەستگیرکراوەکان دایکی منداڵێکی ٤ مانگانەیە بە ناوی غازال بەتیرهان، پارێزەرانی بەتیرهان داواکاری پێشکەش بە دادگای تاوانەکانی سوڵح لە ماردین کرد کە فەرمانی دەستگیرکردنەکە کۆتایی پێبهێنرێت، بەڵام دادگا هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.
غازال و محەمەدی باوکی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ماردین چاوەڕێ دەکەن، محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە لەکاتی شیردا غازال دەبەنە لای دایکی و شیری پێدەدات، بەڵام دایکەکە لە دۆخێکی باشدا نییە و هەروەها منداڵێکی ٤ مانگەی هەیە هەڵنایەت و پێویستە ئازاد بکرێت.
ت.پ