ڕۆمانی مایدە لە نووسینی سیرپوهی دوساپ چاپ و بڵاوکرایەوە
ڕۆمانی مەیدە کە بەرهەمێکی فێمینیستییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٨٣ لە لایەن یەکەمین ڕۆماننووسی ژنە ئەرمەنییەکانی دەوڵەتی عوسمانی، سیرپوهی دوساپ، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئاراسەوە وەک یەکەم پەروکی "زنجیرەی ژنانی ئەرمەنی ئیستەنبوڵ" چاپ کراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ
دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس، ڕۆمانی مایدە لە نووسینی سیرپوهی دوساپ وەک یەکەم پەرتوکی "ڕۆمانەکانی ژنانی ئەرمەنی ئەستەنبوڵ" بڵاوکردەوە.
سیرپوهی دوساپ کە بە یەکەمین ژنە ڕۆماننووسی ئەرمەنی سەردەمی عوسمانی ناسراوە، لەم بەرهەمەدا کە لە ساڵی ١٨٨٣دا نووسیویەتی، بە زمانێکی بوێرانە باس لە خەباتی ژنان بۆ ئازادی و تاکایەتی دەکات.
ڕۆمانەکە باس لە ژنێک دەکات کە دوای لەدەستدانی هاوژینەکەی ڕووبەڕووی فشاری کۆمەڵایەتی دەبێتەوە. کارەکە داوا دەکات ژنان ژیانی خۆیان بونیاد بنێن و سەربەخۆ بژین.
مایدە لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا لەلایەن ڕۆشنبیرانی پیاوی ئەرمەنستانەوە ڕەخنەی توندی لێ گیرا. ناوەکانی وەک کریکۆر زوهراب، ئارپیار ئارپیاریان و هاگۆپ بارۆنیان بیرۆکەکانی دوساپیان کردە ئامانج کە بەرگری لە ئازادی ژن و شێوازی نووسینەکەی دەکرد، بارۆنیان، بۆ ئەوەی گاڵتە بە ڕۆمانەکە بکات، شانۆگەرییەکی تەنزئامێزی بە ناوی "ئەیدەم" نووسی.
دوساپ سەرەڕای ئەو هەموو ڕەخنەیە هەوڵیدا لە ڕێگەی ئەدەبەوە دەنگی ژن بگەیەنێت. لە دوای مایدە لە ساڵی ١٨٨٤ ڕۆمانی سیرانوش و لە ساڵی ١٨٨٧ ڕۆمانی "ئاراکسیا گام ڤارجووهین"ی چاپ و بڵاوکردەوە، ئەو بەرهەمانەی کە پێکهاتەی پیاوسالارییان لە کۆمەڵگەی ئەرمەندا خستە ژێر پرسیارەوە.