مانگی سوور: لە کۆبانێ چوار منداڵ لە سەرمادا گیانیان لەدەستدا
مانگی سووری کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی سەرماوە چوار منداڵ لە کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش دوای گەمارۆکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی جۆلانی دێت.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی داگیرکاریی و هێرشەکانی گرووپە چەتەکانی جۆلانی و دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، دەیان هەزار کەس لە حەلەب و ناوچەکانی ڕەقە و تشرین، کۆچبەری ڕۆژئاوای کوردستان بوون، لە ئێستادا کۆچبەران لە دۆخێکی سەختی ژیاندان.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی مانگی سووری کوردستان بە هۆی سەرماوە لە کۆبانێ کە لەژێر گەمارۆی تونددایە، چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، چەتەکانی دەوڵەتی تورک و جۆلانی، بە ئامانجی لەناوبردنی دانیشتووان و چۆڵکردنی، گەمارۆی توندیان خستووەتەسەر کۆبانێ، ئاو و کارەبا و هێڵەکانی ئینتەرنێتیان بڕیوە و بەردەوامن لە هێرشەکانیان.