مانگی سوری کورد پێشەنگایەکی بۆ منداڵانی نەخۆش ڕێکخست

نەخۆشخانەی مانگی سوری کورد لە پارکی ئەدادی شاری قامیشلۆ پێشانگایەکی خێرخوازی سازکرد.

قامیشلۆ

 

نەخۆشخانەی مانگی سوری کوردی لە پارکی ئادادی شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "چاندنی هیوا بە دەستی بچوک...بەشێک بن لەم هیوایە" پێشانگایەکی خێرخوازی ڕێکخست.

 

پێشانگاکە بە بەشداری دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری و خێزانی منداڵان و ڕێکخراوە تەندروستییەکان،  بۆ پشتگیریکردنی منداڵانی تووشبوو بە تالاسیمیا و شێرپەنجە بەڕێوەچوو.

 

هەدیە عەبدوڵا، هاوسەرۆکی مانگی سوری کوردی بەخێرهاتنی ئەو کەسانەی کرد کە سەردانی پێشانگاکەیان کردبوو باسی لە نەخۆشخانەی تالاسیمیا و شێرپەنجە کرد کە لەلایەن مانگی سووری کوردییەوە کرایەوە.

 

مریەم محەمەد، پزیشكی مانگی سوری کوردی سیمینارێکی لەسەر تالاسیمیا پێشکەش کرد.

 

مانگی سوری کوردی خەڵاتی منداڵانی تووشبوو بە تالاسیمیا بەخشی کە پەروەردەی تەندروستییان وەرگرتووە و لە هەمانکاتدا وەک ستافی نەخۆشخانە کاریان کردووە و چارەسەری نەخۆشەکانیان کردووە.

 

خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ئەو پزیشکانەی کە هاوکاری نەخۆشانی تالاسیمیا دەکەن.

 

هەروەها سینەفزیۆنێک لەسەر کار و هەوڵەکانی مانگی سوری کوردی نمایشکرا.

 

پێشانگاکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.